دواین هەواڵ

ئابوری‌

 27/09/2022

عێراق دەیەوێت دراوى 20 هەزار دینارى چاپ بکات

هەرێم نیوز

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق ڕایدەگەیەنێت، کار لەسەر دەرکردنى دراوێکى نوێ دەکەین کە 20 هەزار دیناریە .  

مستەفا مەحمود لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا ئاشکرایکرد، "ئێمە کار لەسەر دەرکردنی دراوێکی نوێ دەکەین بە بەهاى ٢٠ هەزار دینار دوای تاوتوێکردنى بەمەبەستی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی دەست دەکەین بە ڕاگەیاندنی".  

وتیشى: "ئێمە ستراتیژییەکی ئامادەکراومان هەیە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئامادەیە، ڕەنگە جێبەجێکردنی دوابکەوێت بەهۆی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە".  

باسى لەوەشکرد، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی گەورەی گەشەپێدان بۆ سەرجەم کەرتەکان سوودی هەڵوەشاندووەتەوە.  

ئەوەشى خستەڕو، "بانکی ناوەندی ڕۆڵی هەیە لە جوڵاندنی بزاوتى ئابووریدا، دەستپێشخەریی ئێمەش پڕۆژەکانی جوڵاندووە و دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساندووە، بەتایبەتی لە کەرتی نیشتەجێبووندا".  





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP