دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/09/2022

وادەی دابەشکردنی موچە راگەیەنرا

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەکات.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لەکۆتایی هەمو مانگێکدا دوای ئەوەی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتریش لەگەڵ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ، لە سەرەتای مانگدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت ئەو رێکارەش ماوەی چەند مانگێکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پارەیەی ئێستا بۆ موچە دابینکراوە "یەک دیناری عێراقی تێدانیە و تەواوی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی کوردستان دابین دەکرێت".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP