دواین هەواڵ

کلتور‌

 24/09/2022

هەڵویستەیەک لەسەر کورتە فیلمی کچی با

دلێر محمد تاهیر 

هەندێک گەشەی زانستی هەیە گۆرانکاری گەوەرە دروست دەکات لە بوارە جیاجیاکاندا تەنانەت هەندێک پیشە و چالاکی هونەری دەکاتە پیشەیەکی گشتی، کە پێشتر پیشەی سەرمایەداران و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بوون. بۆ نموونە داهێنانی سیستەمی دیگیتاڵی لەبواری هونەری فیلمسازیدا، ئەم پیشەیە و هونەری لە قۆرخکاری رزگار کرد.

کە پێشتر تەنها تایبەتبوو بە کۆمپانیا گەورە و زەبەلاحەکانی هۆلیود، یاخود خزێنرابۆوە وەزارەتی رۆشبنیر و هونەری دەوڵەتە پۆلیسیەکانی ئاسیاو و خۆرهەڵاتی ناوەرستەوە.
دوای گەشەسەندنەکانی کامێرا و ئایتی و دیگیتال ئیستا هەموو بەهرەمەندێک و ئارەزومەندێک دەتوانی ئەزموونی خۆی پیادە بکات لە بورای فیلمسازیدا.

داوی ئەم شۆرشە دیگیتاڵیە لە کوردستان و بەتایبەتی لەباشور، خواست و ئارەزوویەکی هێجگار لەئارادایە بۆ دروست کردنی فیلم. وا بۆنزیکەی ٣٠ سالێک دەبێت کورد بە بەردەوامی لە هەموو شوینیکی دونیا چ لە تاراوەگە یان لە نیشتمان زۆر چالاکانە لەرێگەی ئەم هونەرەوە دەیەوێت خۆی نمایشبکات.

یەکێک لەوە هەولانەی و لەو ئەزموونانەی کە لەم بابەتەدا لێی دەودین فیلمی ”کچی با” یە لە دەرهێنانی دانا کەریم.

دانا پێشینەی شانۆیەکەی زۆر ئاسانکاری بۆوە بۆ ئەوەی ئاشنابێت بە دنیای فیلمسازی لەم بوارەشدا چەند ئەزمونیکی هەیە .

دوا کاری دانا کورتە فیلی ”کچی با” یە ئەم بەرهەمە لەساڵی ٢٠٢١ بەرهەم هاتووە لە کاتیگۆری ئارت فیلمدا زیاتر دەتوانین جێگیری بکەین، ئارت فیلم زۆر بە سادەیی ئەو فیلمانەن کە زمانێکی تایبەتیان هەیە بە گێرانەوەی چیرۆکی سادە و ساکار مانای چیرۆکەکە ناداتە دەست بینەر، ئەم ئامانج لێی ئالۆزکردنی چیرۆک نیە بگرە بەخشینی واتاو دەوڵەمەندکردنیەتی. ئارت فیلم دەیەویت زیاتر بڵێت لەوەی کە لە فیلمەکەیدا بەیانی کردوە قووڵی و ئاماژە سازیەک لە گرتە و دیمەن و جولە و دایەلۆگەکاندا هەیە، لە ژیانی رۆژانەماندا بەدی ناکەی. دەیەوێت بمانباتە پانتاییەکی نەبینراوی ئەو دیاردانەی لە ژیانماندا هەیە یان هەبووە لەمێژودا.

کورتە فیلمی ”کچی با” هەوڵێکی جدییە کە دانا لەرێگەیەوە دەویەوێت چیرۆکێکی ناو بیرەوەریمان بۆ زیندوکاتەوە. چیرۆکی شەری ناوخۆ یان بەزمانە رۆمانسیەکەی شەری براکوژی. ژن و مێردێکی بەساڵاچو و وەجاخ کوێر لە شوێنێکی کەنار و پەراگەندەدا ژیان دەکەن و بە کاری کشتوکالی خەریکن. وەجاخ کوێری بۆ بۆ خیزانێکی جووتیار کە سیناریۆی فیلمەکەی لەسەر دارێژراوە فرە واتا بەخشە. ئایشی و کەریم چەندە حەسرەتی نەبوونی منداڵ ژیانی بێتام کردون، ئەم پێداویستیە گەورەیەیان، بەڵام دەبینی ئەم خەونە گەورەیە لە شەردا چەندە سانا، منداڵ و نەوەکان دەکوژرێن. ئەم پارەدۆکسە جوان و هونەریانەیە لە فیلمی ”کچی با” .

”کچی با” گیرانەوەی مێژوویەکی سەخت و زبر و ڕەقی دنیای ئێمەیە، مێژووی شەڕی ناوخۆی ئەم مێژووە ڕەقە لە لۆکەییشن و زمانە سینەمایەکەیدا جوان چنراوە.

لە زۆربەی زۆی گرتەکاندا، ئایشی و کەریم شاخێکی بەرزی بەردین لەپشتیانەوە دیارە. لە دوو گرتەی بەدووای یەکدا کاتێک لەسەر کورسیەکان دادەنیشن کامیرە لەپشتیانەوە راگیراوە بەرەدەمیان شاخێکی بەرزو سەخت لە بەرامبەریانە، گرتەی دواتر کامێرا لەبەردەمی ئایشێ و کەریم دانراوە لەپشتیانەوە بەهەمان شیوە شاخێکی بەرز و سەخت پشتییشی گرتون. یاخود بە نێوان دوو کەڵەکی بەردی هەڵچنراودا گوزەر دەکەن.

کاتی دۆزینەوە ئێسکەکان بەهەمان شێوە کەڵەکە بەردێکی بەشی خوارەوەی کادێرەکە داگیردەکات. هەموو ئەمانە ئەو جوانکاریانەن کە لەگەڵ ژینگەی چیرۆکەکەدا تەباو گونجاون، کۆمەک بە دەوڵەمەند بوونی واتاکان دەکات. ئەو زمانە هونەریە ژینگەیەکی شیاوی چیرۆکەکەمان نیشان دەدات.

هەندێ کردەی هونەری دەبینی کە سادەنین، رووتبوونەوەی کەریم و بەخشینی جلەکان بۆ مردووەکان ڕووتبوونەوەی فۆرمی ئایشی کە لەفۆرمی ژنێکی جوتیاری لادێ نیشن ناچێت، شتێک لەبەد گۆراندنی تێدایە هەموو ئەمانە زمانی فیلم ئارتن. بۆ من ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوە هەلپەرکێ و کەیف سازیە فەیکە بوو، ئامانجدارانە کراوە یان نا گرنگ ئەوەیە بەر خوێندنەوەی من دەکەویت، شادی و کەیفەکان زۆر ناسروشتیە پێ دەچیت بەزۆر دلی خۆیان خۆشبکەن، لە کاتێکدا کە هیچ هۆیەک نیە بۆ دڵخۆشبونیان.
ئامەدەبوونی گارەشەکە لە سەرەتا و لە کۆیتایدا دواندنی لە لایەن ئایشی وە تەواو تەریبە بەتەنهایی بەدگۆرانی ژیان و کارەکتەرەکان.

بەکارهێنانی گرتەکانی کلۆز ئاب ، واید شۆرت، کابۆی شۆرت و فویل مودیم شۆرت … هەموو ئەم گرتانە زیرەکانە لە کاتی خۆیاتدا بەگەر خراوە. جگە لە جارێک ئیکسترێم واید شۆرت بەگەر نەخراوە ئەمەش لەروی سایکۆلۆژیەوە ئەوە بەرتەسکبوونەوەمان بۆ بەرجەستە دەکات. کە لە ژینگەی کارەکتەرەکاندا هەیە، چ لەرووی جوگرافیەوە یاخو دەروونیەوە .

ئەم کورتە فیلمە ماوەکەی ١٥ خولەکە
دەرهێنانی داناکەریم
نواندنی قادر جلال ئەختەر کەریمە
بەرێوەبەری وێنەگرتن علی رەزا مورادیە
کچی با بەشداری چەندین فیستیڤالی کردوە لەدەرەو کوردستان .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP