دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/09/2022

كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 ئاشكرا كرا

هەرێم نیوز
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، دوای تەواوكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب، دەست دەكەن بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە موچەی مانگی 9 بە میدیای بزوتنەوەی گۆڕانی وتووە، دابەشكردنی موچە پەیوەستە بە تەواو كردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 8، كە لەم هەفتەیەدا كۆتایی پێدێت.

وتوشیەتی، دابەشكردنی موچەی مانگی 9 دەكەوێتە سەرەتای مانگی 10 و ئێستا داهاتی نەوت نزیكەی 500 ملیۆن دۆلارە كە ئەو پارەیە لە مانگەكانی 3 و 4 زیاترە كە 380 ملیۆن دۆلار دابین كراوە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەوەی دابەشكردنی موچە كەوتووەتە سەری مانگ لەكاتێكدا دەبوو هەموو 25ی مانگێك دەستپێبكات، بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، هۆكاری ئەوەی كە سیاسەتی وەزارەتی داراییەو شێوەیەیە ئەوەیە، ئەو چەند رۆژە كە جیاوازی هەیە بۆ كۆكردنەوەی داهاتی سلێمانییە، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیكەی 100 ملیار دینار كورتهێنان هەبووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP