هەرێم نیوز
ده‌زگای لوتكه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران بە 48 سەرنشینەوە، له كه‌ناراوه‌كانی شاری ئزمیری توركیا ژێرئاوكه‌وتوه و لەئەنجامدا كۆچبەرێك گیانی لەدەستداوە و كۆچبەرێكیش بێ سەرو شوێنە.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەمرۆ هەینی، بەلەمێك كە 48 كۆچبه‌ر سەرنشینی بوون ژێر ئاو كه‌وتوه و پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی توركیا توانیویانە 46 كۆچبه‌ريان ڕزگاربكه‌ن.
راگەیەندراوەكەی دەزگای لوتكە ناسنامەی كۆچبەرەكانی ئاشكرانەكردوە بەڵام ئاماژەی بەوەكردوە،" ته‌رمی یەكێك لە كۆچبه‌رەكان له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و كۆچبه‌رێكی دیكه‌ش له هه‌مان بەلەم بێسه‌روشوێنه."