دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

سوپای توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند

هەرێم نیوز 

وەزراتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێك و بریندابونی  دوو سەربازی لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئەمرۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری توركیا لەراگەیەندراوێكدا دانی بەكوژرانی سەربازێك و بریندار بوونی دووسەربازی دیكەی وڵاتەكەیدانا كەلەناوخاكی هەرێمی كوردستان و  لەروو بەروو بوونەوەی گەریلاكانی پەكەكە كوژراون .

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سوپای توركیا  ژمارەی ئەو سەربازانەی لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی بە" چنگ - قوفڵ" لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتۆتە 62 سەرباز.

لەمانگی نیسانی ئەمساڵ سوپای توركیا بەبیانوی روو بەرووبونەوەی چەكدارانی پەكەكە ئۆپەراسیۆنێكی بەناوى بە" چنگ - قوفڵ " لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێكردوەو بەهۆی شەرو پێكدادانەكانیشیان لەگەڵ چەكدارانی پەكەكە خەڵكی ئەو ناوچانە كەزۆربەیان گوندنشینن توشی زەرەرو زیانێكی زۆربوون و ناوچەكانیان چۆڵكردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP