دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

شارەزایەكی كەشناسی: ئەمشەو کەشێکی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

شارەزایەكی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بارستە ھەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتی تورکیاوە روو لەهەرێمی كوردستان دەكاو پلەكانی گەرماش بەشێوە یەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئاراس جەبار شارەزای دیاری كەشناسی لەراگەیەندراوێكدا بڵاو یكردەوە، لەکاتەکانی ئەمشەو بەدواوە بارستە ھەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتی تورکیاوە روو لەهەرێمی كوردستان دەكا و کاریگەری ئەم شێ و نزمە پاڵەپەستۆی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو کاریگەری ھەبوو لەسەر کەشی ناوچەکانمان نامێنێت.

راشیگەیاندوە، کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لەناوچەکەدا کاریگەری گەرما زیاتر کەم ئەبێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیپێشبینی خۆشی بۆ كەش و هەوای سبەی ەممە بڵاو كردۆتەوە و كەبەم شێوەیەیە: سلێمانی ٣٢ بە ١٨ ، ھەولێر ٣٣ بە ٢١ پلە ، دھۆک ٣٢ بە ١٩ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ بە ٢٠ پلە ، کەرکوک ٣٤ بە ٢٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ٢٣ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٢ بە ١٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣١ بە ١٧ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP