دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ئێران؛ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لەحکومەت دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

لە چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندان بۆ پشتیووانی لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی و باڵاپۆشی بەڕێوەچوو.

لەسەر داوای ئەنجومەنی ھەماھەنگیی گەشەپێدانی ئیسلامیی ئێران و دوای نوێژی ھەینی، لە شارەکانی تاران و ئەھواز و ئەسفەھان و قوم و تەبرێز، ھەزاران خۆپیشاندەران بە رێپێوان رژانە سەر شەقامەکان و پشتیووانیان لە حکومەت و باڵاپۆشی و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و بۆ کۆتاییھێنان بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی نزیکەی ھەفتەیەکە بەھۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەیان شاری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

ئەحمەد خاتەمی وتاربێژی مزگەوتی زانکۆی تاران لە میانی وتاری ھەینیدا، داوای لە دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسا کرد، سزای ئەو کەسانە بدەن کە لە پشت خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانەوەن.

نزیکەی ھەفتەیەکە لە دەیان شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، دوای گیان لە دەستدانی کچێکی کورد بە ناوی "ژینا ئەمینی"، خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەستیپێکردووە، ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەم مانگە دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، چالاکوانانی ئێران دەڵێن، ژینا ئەمینی لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە بیانووی پابەندنەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی، لە لایەن پۆلیسی رەوشتەوە لێیدراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP