دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ڕاپرسییەک: 80%ی دانیشتوانی ڕوسیا لە دەسەڵاتى پوتین ڕازین

هەرێم نیوز

بە گوێرەىراپرسییەک زۆرینەی ھاووڵاتیانی روسیا پێیان وایە سەرۆکی وڵاتەکەیان کارەکانی بەشێوەیەکی باش دەکات.

دامەزراوەی سندوقی ڕای گشتی ناسراو بە ( فۆم) راپرسییەکی لەناو ھاووڵاتیانی روسیادا ئەنجامداوەو لەسەدا ٨٠ی بەشداربووان پێیان وایە ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی باش لە پۆستەکەیدا کاردەکات، ١٠%ش پێیان وایە خراپە، ١٠% وەڵامیانەداتەوە.

ھەروەھا ٧٧%ی بەشداربووانی راپرسییەکە متمانەیان بەسەرۆکی وڵاتەکەیان ھەیە و ١٣%ش متمانەی پێناکەن، ھەروەھا ١٠% وتوویانە ناتوانن وەڵام بدەنەوە.

راپرسییەکە لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئەیلول ئەنجامدراوەو ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP