هەرێم نیوز
ژماره‌ی قوربانیانى ئه‌و به‌له‌مه كۆچبه‌ره‌ی كه له شاری ته‌رابلوسی لوبنانه‌وه به‌ڕێكه‌وت و له كه‌ناری تارتۆسی سوریا ژێرئاوكه‌وت گه‌یشته 62 كه‌س و زۆربه‌شیان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری و لوبنانی و فه‌ڵه‌ستینی بون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، دوێنێ به‌له‌مێك له‌كه‌ناراوه‌كانی ته‌رابلوسه‌وه به‌ره‌و تارتۆسی سوریا به‌رێكه‌وت، به‌ڵام له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانی تارتوس ژێرئاوكه‌وت و تیمه‌كانی مه‌له‌وانی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه، توانرا 20 كه‌س له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه رزگاربكرێن.
بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره لوبنانیانه ده‌نێردرێت كه تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنن، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی باسل له تارتۆس بكه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌لی حه‌مییه وه‌زیری كاروباری حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان رایگه‌یاندوه، "ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و به‌له‌مه كۆچبه‌رانه‌ی كه له ده‌ریای تارتۆس ژێرئاوكه‌وت گه‌یشتوه‌ته 61 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی رزگاربوان گه‌یشتوه‌ته 20 كه‌س، زۆرترین ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سورین، كاره‌كانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریا به‌رده‌وامن به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان".
وتیشی، "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی سوریاوه ده‌ستمكه‌وتون، 120 كه‌س له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بون، به‌له‌مه‌كه له دار دروستكراوه و زۆر بچوك بوه، هه‌روه‌ها دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتوه‌ته لوبنان".
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی ته‌رتوس گیانیانله‌ده‌ستداوه گه‌یشته 35 كه‌س و توانراویشه 20 كه‌س رزگاربكرێن.