دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22/09/2022

کێشەکانی مۆندیالی قەتەڕ وردە وردە گەرم دەبێت

دانەر ئەسڵان

هەر ڕۆژە و شتێک ڕوو دەدات دەشێت ببێتە کێشە لە مۆندیال دا هەر دوێنێ بوو هانز دیتەر فلیک ڕاهێنەری ئەڵمانیا ڕەخنەی لە قەتەڕ و بەڕێوەچوونی مۆندیال لە قەتەڕ گرت.

ئەمڕۆش هاری کەین کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرای کرد کە هەڵمەتێکی دەست پێ کردووە بە ناوی «ئازادی تاکەوە» تیایدا هەتا ئێستا توانیویەتی 9 کاپتنی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیال قاییل بکات بەوەی لە کاتی یارییەکان دا شارەی کاپتنییەکانیان ئاڵای هاوڕەگەزبازان بێت.

لەو بارەیەشەوە کەین دەڵێت: (ئازادی تاک شتێکە دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت هەر مرۆڤێک چ جۆرە بیر کردنەوەیەکی هەیە بۆ ژیانی خۆی کەس ناتوانێت ئازادی زەوت بکات .. من وەک خۆم ڕێز لە ئازادی هەموو مرۆڤێک دەگرم بۆیە دەشبێت لە قەتەڕیش هەموان ڕێز لە ئازادی تاکەکان بگرن).

با بزانین چی تر ڕوو لە دەوڵەتی قەتەڕ دەکات لە پێش دەست پێ کردنی مۆندیال کە تەنها دوو مانگی ماوە بۆ دەستپێک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP