هەرێم نیوز
نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كرێنشینان دیاریكرا و له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نرخی هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان به 330 دۆلار دیاریكراوه و جگه‌له پێشه‌كی ئه‌و پاره‌ی ده‌مێنێته‌وه به قیستی 15 ساڵ ده‌درێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 80 مه‌تری ته‌نها چوار هه‌زار دۆلار ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 100 مه‌تری ته‌نها پێنج هه‌زار دۆلار ده‌بێت و بۆ شوقه‌ی 120 مه‌ترییش، بڕی پێشه‌كی ته‌نها شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
وتیشی، هه‌وڵده‌ده‌ن له زووترین كاتدا به‌ردی بناغه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابنه‌ن و دوو ساڵ بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌كانیش دیاریكراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌م هه‌فته‌یه نووسراوی دروستكردنی یه‌كه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كانی دهۆك و زاخۆ و سۆران ره‌وانه‌كراوه و ته‌نها ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌رین و گهر‌میان و هه‌ڵه‌بجه ماوه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كانی ئه‌وانیش كۆتایی پێبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، 120 هه‌زار كه‌س داواكارییان بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكردووه و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا شوقه‌یان بۆ ده‌رناچێت، بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو له لیستی چاوه‌روانیدا ده‌بن.