دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: ئەو راپرسییانەی مۆسکۆ بەنیازه لەسەر خاکی ئۆکرانیا بیانكات نایاسایین

هەرێم نیوز

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، پێناچیت هێرشی رووسیا دژی ئۆکرانیا هێوربێتەوه و بیرۆکەی ململانێی ئەتۆمی مەترسیداره، به هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییه.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە كۆبوونه‌وه‌ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ نیویۆرك رایگه‌یاند، دەبێت هەموو وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی، پابەندییان به بەکارنەهێنانی دووپاتبکەنەوه.

لەبارەی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کرد، "جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا ئاڵۆزییەکانی جیهانی زیاترکردووه و هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ هۆی دروستكردنی قەیرانەکانی خۆراک و وزه‌، پێشناچێت هێوربێته‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو، "دادگای تاوانه نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆخی ئۆکرانیای دەستپێکردووه، ئەو راپرسییانەی مۆسکۆ بەنیازه لەسەر خاکی ئۆکرانیا بیانكات نایاسایین"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP