دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 19/09/2022

نیشانەکانی دڵەڕاوکێ لەمنداڵان

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

یەکێک لەفانەبەڕێزەکان پرسیاری کردبوو کەمنداڵەکەی ماوەیەکە هەڵسوکەتی گۆڕاوە کەئایا هۆکارەکەی چی بێت؟؟؟

هیوادارین ئەم پۆستە وەڵامی ئەو پرسیارەبداتەوە. منداڵان وەک گەورەکان هەست بە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی دەکەن، بەڵام خاڵی جیاواز بریتی یە لەچۆنییەتی دەربڕینی هەست و سۆزەکان، منداڵان توانای دەربڕینی نیگەرانی یەکانیان نی یە بەشێوەیەکی ڕاشکاو هەربۆیە تاکە ڕێگە کەباوان بتوانن لەنیگەرانی یەکانی منداڵەکانیان تێبگەن بریتی یە لەسەرنجدانی هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکان. دەتوانین گۆڕانکاری لەهەڵسوکەوتەکان بەچەند خاڵێک بخەینەڕوو کە زۆربەی جار منداڵان دڵەڕاوکێ و نیگەرانی یەکانیان پێ دەردەبڕن.

١.توڕەیی:

هەست کردن بەترس، سترێس یان بەرهەڵستی بەسە بۆ چالاک کردنی میکانیزمی هەڵهاتن - جەنگاندن کەوا لەمنداڵەکەت دەکات توڕەبێت.

٢.تێکچونی خشتەی خەو:

درەنگ خەولێکەوتن یان هەرنەخەوتن یەکێکە لەنیشانە سەرەکییەکان.

٣.بەرەنگاربونەوەو عینادی:

منداڵەکە توانای دەربڕینی نی یە چی ئەگوزەرێت، زۆر ئاسانە عینادی و بێگوێی و بەرەنگاربوونەوەی منداڵ بەلاساری لێکبدرێتەوە لەجیاتی ئەوەی وەک هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخێک کەوالەمنداڵەکە دەکات هەست بەدڵەڕاوکێ و نیگەرانی بکات.

٤.ئاوێزە:

مەبەستمان لێرە ئەوەیە هەروەک چۆن ئاوێزە کاتێک ڕووناکی دەکەوێتە سەر بەخێرایی ڕووناکی یەکە دەداتەوە هەمان شت لەمنداڵان ڕوو دەدات تەنانەت لەگەورەشدا وایە ، هەرقسەیەک یان بچوکترین سەرنج دەبێتە هۆی تەقینەوەی منداڵەکەو توڕەیی و هەڵچونی.

٥.کەمی تەرکیز:

ئەومنداڵانەی دڵەڕاوکێیان هەیە مێشکیان سەرقاڵە بە نیگەرانەیی یەکانیانەوە هەربۆیە تەرکیزیان کەم دەبێتەوە.

٦.خۆبەدوورگرتن:

ئەومنداڵانەی خۆیان بەدوورئەگرن لە چەند کەسێکی تایبەت یان شوێن یان ئەرکێکی تایبەت زۆربەی جار کۆتایی یان پێ دێت بە خۆبەدوورگرتن لەهەمووشتێکی تر.

٧.ڕەشبینی:

ئەوانەی هەست بەدڵەڕاوکێ و نیگەرانی دەکەن زۆر زیاتر ڕەشبینن و بیرۆکەی نەرێنی دێت بەخەیاڵیاندا لەچاوکەسانی ئاسایی هەروەک گەورە.

٨.خۆسەرقاڵکردن بەشتی بێ سودو بێ کەڵک بۆ ڕاکردن لەبەرپرسیارییەتی بەجێ هێنانی ئەوئەرکانەی پێیان ڕاسپێردراوە چونکە هەست بەنیگەرانی ئەکات نەوەکو سەرکەوتوو نەبێت لەئەرکەکە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP