دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

بەهۆى گەندەڵییەوە پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتارێک لابرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی نەزاهەى عێراق ڕایگەیاند ، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتیی، بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندیی بۆ ئەندامێکی ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوو.

فەرمانگەی لێکۆڵینە لە دەستەی نەزاهە، سەبارەت بەو بڕیارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە دادگای لێکۆڵینەوەی دووی کەرخ لە بەغداد، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە بەڕێوبەرایەتیی تەندرووستیی پارێزگای سەلاحەدین، بڕیاری لابردنی پارێزبەندیی لەسەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم خولە ی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، کە پێشتر پارێزگاری پارێزگای سەلاحەدین بووە.

جێگای ئاماژەیە ئەندام پەرلەمانی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای سەلاحەدین، کە پێشتر پارێزگاری ئەو پارێزگایەش بووبێت، ئەحمەد عەبدوڵا جبورییە کە بە ئەبو مازن ناسراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP