دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/09/2022

کلیان مباپی خاوەنی زۆرترین موچەیە لە مێژووی تۆپی پێ

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئەمریکا موچەی ئەو یاریزانەیان لە تۆپی پێ ئاشکرا کرد کە زۆرترین مووچەی پێدەدرێت لە مێژوودا.

 بەپێی هەواڵێکی ، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە راپۆرتێکدا وردەکاری گرێبەستە نوێیەکەی کیلیان مباپی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی بڵاوکردووەتەوە، کە بووەتە خاوەنی زۆرترین مووچە لە جیهاندا.

لە نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن و شێخ تەمیمی شێخی وڵاتی قەتەر بەشداریان کردو داوایان لە یاریزانەکە کرد لە یانەکەی بەردەوام بێت ،هەروەها دایکی مباپێ فایزە سەرپەرشتی گفتوگۆکانی دەکرد و ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کوڕەکەیدا.

بڵاوکراوە ئەمریکییەکە نووسیویەتی: پاریس سانجێرمان مباپی کردە خاوەنی زۆرترین مووچە لە مێژوودا.  

لە وەرزێکدا چەند ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت ؟

سەرجەمی میدیاکانی جیهان باس لە ڕۆشتنی مباپی یان دەکرد لە پاریسان جێرمانەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ،بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە تا ساڵی ٢٠٢٥ درێژکردەوە.

هەرچەندە پارە مەرجێک نەبوو کە قورسایی زیاتری هەبێت لە وەرزشدا ،بەڵام هێرشبەرە بەتواناکەی پاریس لەنێوان پارە و خەونی منداڵیدا کە یاری کردن بوو بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید پارەی هەڵبژارد.
ئەم گرێبەستە وایکرد ببێتە خاوەنی بەرزترین موچە لەناو یاریزانانی تۆپی پێ لە مێژودا.

ئەو ڕۆژەی کیلیان درێسی پاریس سانجێرمان هەڵگرت بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ یانەکەدا واژۆبکات دەنگۆکان لەسەر نرخی گرێبەستەکەی و هەروەها مەرجە بەهێزەکانی و داواکاری تایبەت و ڕۆڵی لە ژووری جلگۆڕین دەستیپێکرد.

ئەستێرە فەرەنسییەکە زۆرترین مووچەی تۆپی پێیە لە مێژوودا بە پشتبەستن بەو پاداشتە داراییانەی کە لە سێ ساڵی داهاتوودا وەردەگرێت: 257 ملیۆن یۆرۆی پاک وەردەگرێت بەبێ باج .

مباپێ لە وەرزێکدا ٤٤ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت، واتە لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا ١٣٢ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە سەر حسابەکەی ،هەروەها ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ  پاداشت دەدرێتە خانەوادەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP