دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

له‌باره‌ی كاتی بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان روونكردنه‌وه‌ دەدرێت

هەرێم نیوز

لیژنەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان،  2022.9.9 کۆتایی بە وەرگرتنى داواکارى هاووڵاتییان دەهێنێت.

برزۆ زیاد مستەفا، سەرۆکى لیژنەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، لە 2022.9.9 كه‌ دوا وادەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان بوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەمه‌ بەدواوە هیچ داواکارییەکى دیکە لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت.

ئاشکراشیکردووە، کۆى گشتیی ئەو داواکارییانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیشکەش به‌لیژنەکە کراوە، (17 هەزار و 394) داواکارین، دواى وەرگرتنیان لەلایەن لیژنە لاوەکییەکان، پشکنین بۆ تەواوى خانووەکان ئەنجامدەدرێت و دواى گرتنەبەرى رێكکارە هونەرییەکان لە دانانى نەخشەى کەرتى، یەکبوون، جیاکردنەوەى زەوییەکان، خەمڵاندنی لەلایەن لیژنەى خەمڵاندن و وەرگرتنى بەهایى تەملیک، خانووەکان بەناوى هاووڵاتییان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەپێى یاسایی ژمارە (3)ى ساڵى 2019، ماوەى ساڵێک دیاریکرابوو بۆ هاووڵاتییان، تاکو داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن، پاشان بە یاسای ژمارە (7)ى ساڵى 2021 ماوەکە بۆ ساڵێکى دیكه‌ درێژکرایەوە تاکو رێکەوتى 2022.9.9، لەم رێكه‌وته‌ بە دواوە ناتوانین هیچ داواکارییەکى دیكه‌ی هاووڵاتییان بۆ بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆکان وەربگرین".

سەبارەت بەوەى كه‌ ئایه‌ ماوەى پێشکه‌شکردنى داواکارییەکان درێژدەکرێتەوە یاخود نا، ناوبراو روونیکردەوە، ئەم بابەتە لە دەسەڵاتى حکومەتدا نییە و پێویستە لە پەرلەمانى کوردستان جارێکی دیكه‌ یاساکە هەمواربکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP