دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی كوژراو برینداری لێكەوتەوە

هەرێم نیوز ن

ناشتنی تەرمی ژینا ئەمین لەشاری سەقز گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە و هێزە ئەمنیەكانی ئێرانی تەقەیان لەخەڵك كردو بە گوێرەی زانیارییەکانیش، کوژرا و بریندارهەیە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەنێو ئاپۆرایەكی جەماوەری لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی ژینا ئەمین ـیان بەخاکسپارد، خەڵك بەرەو قایمقامیەتی ئەو شارە بەڕێکەوتن و دروشمیان بۆ ئیدانەكردنی ئەو تاوانە بەرز كردەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كەگەیشتون،  هێزە ئەمنییەکانی ئێران  تەقەیان لەخەڵك كردوەو کوژرا و بریندار هەیە.

ژینا ئەمینی رۆژی 13 ئەیلول کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ تاران گەشتی کردبوو، بە تۆمەتی "رەچانەکردنی باڵاپۆشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە گیرا.

وەک بنەماڵەکەی بڵاویانکردووەتەوە، ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە و دوای لەهۆشخۆچوون و جەڵتەی دڵ و مێشک، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و رۆژی هەینی 16 ئەیلول گیانی لەدەستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP