هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، رێژه‌ی مردن و توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه، له كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی ڤایرۆسەکە نزیكبونه‌ته‌وه، به‌مزوانه‌ش به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، جیهان له گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو نزیكبوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك به‌مزوانه به‌ته‌واوی كۆتاییهاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌ی مردنی هه‌فتانه به‌كۆرۆنا دابه‌زی بۆ نزمترین ئاست له مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ـەوە. ئەوەش باشترین بارودۆخە لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا دەتوانن بڵێن، كۆتاییهاتنی یه‌كجاری په‌تای کۆرۆنا نزیكبوه‌ته‌وه".