دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/09/2022

جۆزێ مۆرینهۆ پاشای قەرەبوو کراوە

هەرێم نیوز

دوورخستنەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی لە پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی مشتومڕێکی نوێی لەسەر قەرەبووکردنەوە لە تۆپی پێی ئەوروپادا بەدوای خۆیدا هێنا.

 بەپێی راپۆرتێک کە چەند ساڵێکە تاڕادەیەک بوەتە باو کەئەو راهێنەرانەی لە تیپەکانیان دەردەکرێن بڕێکی زۆر لە قەرەبوو وەردەگرن.  لە ڕاستیدا توخێل دوای 100 یاری لە چێڵسی لە یانە لەندەنیەکە دوورخرایەوە.  گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دوو ساڵی دیکەی مابوو یانەکەی لەندەن ناچار بوو قەرەبووی دەرکردنی بداتەوە.  راهێنەرانی چێڵسی بڕی 14 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیان وەک قەرەبوو پێداوە.  بێگومان لە ساڵانی ڕابردوودا کاتێک کۆنتی و مۆرینیۆ لە کارەکانیان دوورخرانەوە، قەرەبوویەکی زۆریان پێدابون.

لە نێو ئەو راهێنەرانەی تۆپی پێ لە جیهاندا، ژمارەی پێوانەیی وەرگرتنی قەرەبوو کردنەوەی وەرگرتبێت  خۆسێ مۆرینیۆیە.  راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید بڕی 21 ملیۆن یۆرۆی لە مانچێستەر یونایتد وەرگرتووە، 20 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسی وەرگرتووە، هەروەها 18 ملیۆن یۆرۆی لە تۆتنهام وەرگرتووە بە کۆی گشتی 59 ملیۆن یۆرۆ لەم سێ یانەیە بە قەرەبوو وەرگرتوە.

 بێگومان ژمارەی پێوانەیی قەرەبووکردنەوەی یانەیەک لە مێژوودا هی ئەنتۆنیۆ کۆنتییە کە لە کاتی دەرکردنی لە چێڵسی 30 ملیۆن یۆرۆی لە یاریزانە لەندەنییەکان وەرگرتووە.  لۆران بلان لە کاتی دوورخستنەوەیدا بڕی 19 ملیۆن یۆرۆی لە پاریس سانجێرمان وەرگرتووە کە بڕێکی بەرچاو بوو ،هەندێ ڕاهێنەری تریش هەن وەکو سۆڵشایەر و کارلۆ ئەنچلۆتی لەکاتی دوورخستنەوەیان لە یانەکانی ڕیاڵ مەدید و مانچستەریونایتد لە مافی دارایی خۆیان خۆشبون بۆ یانەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP