دواین هەواڵ

وەرزش‌

 11/09/2022

تۆماس توخێل بەخێرای درەوشایەوە و خێراتر کوژایەوە

هەرێم نیوز

تۆماس توخێلی ئەڵمانی تەمەن 49 ساڵ لەگەڵ یانەی چڵسی دەستی بەکارکرد کاتێک ئەبرامۆڤیچی ڕوسی لە ژێر فشاری یاریزانە ئیسپانیەکانی وەکو ئەزبلیکویتا و ئەلۆنسۆ و ئەرزیبالاگا بڕیاری دورخستنەوەی فرانک لامپاردیدا.

ئەبرامۆڤیچ تۆماس توخێلی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان کرد توخێل لەگەڵ یانەی چڵسی بەخێرایی درەوشایەوە ئەنجامێکی باشی بەدەستهێنا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەیانەی مان سیتی بردەوەو جامی سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا

جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا سەرە خۆری توخێل بوو

لە ئەنجامی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا یانەی چڵسی بەهۆی سەرۆکە ڕوسیەکەی خرایە ژێر فشار و سزای قورس تا خاوەنە ڕوسیەکە ناچاربوو یانەکە بفرۆشێت بە تودبوهێلی ئەمریکی و بارو دۆخی نوێ لەیانەکە دروست بوو.

تۆدبوهێلی ئەمریکی وەک سەرۆکی نوێی یانەی چڵسی

تودبوهێلی لەگەڵ دەستبەکاربونی ماریانا جرانوفساکای لە پۆستەکەی دوورخستەوەو خۆی وەک بەڕێوەری وەرزشی یانەکە دەستبەکاربوو ،بوهێلی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بڕی 270 ملیۆن یۆرۆی بەخواستی تۆماس توخێل خەرج کرد لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بۆ یانەکە و ڕازیکردنی هاندەرانی یانەکە.

ناکۆکی نێوان توخێل و بوهێلی لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ڕۆژنامەکان ئاشکرایان کرد سەرۆکی یانەی چڵسی هاندەرێکی سەرسەختی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یە و ئارەزوی گواستنەوەی ئەستێرە پرتوگالیەکەی دەکرد بۆ یانەی چڵسی و بیرۆکەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی خستبوە بەردەستی تۆماس توخیل بەڵام بەڕێوەبەرە ئەڵمانیەکە بیرۆکەکەی ڕەتکردبوەوە.

قوتابی ئامۆژگاری مامۆستاکەی وەردەگرێت

ڕاڵف ڕاجنیک عەقڵی نوێگەری تۆپی پێی ئەڵمانیا و ڕاهێنەری یانەی مان یونایتد وەرزێک لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لەیانەی مان یونایتد کاری کرد ،ڕاڵف مامۆستا و هاوڕێی نزیکی تۆماس توخێل بوو ئامۆژگاری توخێلی کردبوو بەهیچ جۆرێ ڕێگا نەدات بە گواستەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەکەی چونکە ئەستێرە پرتوگالیەکە تەمەنی هڵکشاوەو خزمەتی بیرۆکە و پلانی یانەکە ناکات و کۆنتڕۆڵ کردنی قورسەبێت بۆ تۆماس توخێل لە ژوری جل گۆڕین سەرچاوەکان دەڵێن ئەم ئامۆژگاریانەی ڕاڵف پاڵنەربوە تا ڕاهێنەرەکەی چڵسی ڕۆناڵدۆ ڕەتبکاتەوە.

ئەنجامەکانی یانەی چڵسی لەم وەرزە

یانەی چڵسی لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ 6 یاری ئەنجام داوەو خاوەنی 10 خاڵە و لە چامپیۆنس لیگ یەک یاری ئەنجام دا بەرامبەر دینامۆزاگربی کرواتی و توشی شکست بون، هەر لەسەرەتای وەرزەوە کاروانی ڕاهێنەرایەتی تۆماس توخێل خێرتر کوژایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP