دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 10/09/2022

ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایەی لە لەندەن دزرا لە پاکستان دۆزرایەوە

هەرێم نیوز

ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها کە لە لەندەن دزرابوو، لە دووری ٥ هەزار میل لە پاکستان دۆزرایەوە.

رۆژنامەی دی نیوزی پاكستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بێنتلی بە بڕی 300 هەزار دۆلاری لە لەندەن دزراوە، لە هەڵكوتانە سەر ڤێلایەكی شاری كەراچی پایتەختی پاكستان لەلایەن پۆلیسی پاكستانەوە دۆزراوەتەوە.

بە وتەی پۆلیس، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا نێردراوە ئەنجامدراوە و جگە لەم ئۆتۆمبێلە، لەم ڤێلایەشدا دەست بەسەر چەندین چەکی نایاساییدا گیراوە.

 لەو ئۆپەراسیۆنەدا خاوەنی ڤێلاکە و ئەو ناوەندکارەی کە ئۆتۆمبێلەکەی پێ فرۆشتووە دەستگیرکراون.

بەگوێرەی رۆژنامەی پاکستان، حکومەتی بەریتانیا دیپلۆماتێکی لە پاکستانەوە بانگهێشت کردووە، بەهۆی ئەوەی گوایە بەشداری لە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلێک لە لەندەنەوە بۆ کەراچی کردووە.

دەوترێت ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە لەندەن دزراوە و دزەکان توانیویانە بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی بەرپرسێکی دیاری ئەوروپای ڕۆژهەڵات بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP