دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/09/2022

دوویانەی بەرازیلی بۆ یاری کۆتای جامی لیبەرتادۆرێس

هەرێم نیوز

ئەتلەتیکۆ پارانانێسی بە سەرۆکایەتی لویس فیلیپی سکۆلاری ڕاهێنەری تەمەن (٧٣ ساڵ) و گەڕانەوەی فیرناندینهۆ بۆ تیپەکە دوای ١٧ ساڵ لە ژیانی پیشەیی لە تەمەنی (٣٧ ساڵ)، بۆ دووەم جار لە مێژووی خۆیدا سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی جامی لیبرتادۆرێس دوای ئەوەی لە پاڵمێراس یان بردەوە، (پاڵەوانی دوو چاپی کۆتایی).

فێرناندینهۆ لەگەڵ تیپەکەدا سەرکەوتبوو بۆ یەکەم یاری کۆتایی لە مێژووی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٠٥ کە بەرامبەر ساوپاولۆ دۆڕا.

پارانانێسی ساڵی ڕابردوو وەرزێکی کارەساتباری لە خولی بەڕازیلی بەسەر برد، وەرزەکەی بە پلەی ١٤ کۆتایی پێهێنا، تەنها ٤ خاڵ لە ناوەندەکانی دابەزینی دواوە دووربوو، بەڵام تاجە گوڵینەی لە جامی سودامێریکان وای لێکرد بەشداری لە پاڵەوانێتی لیبرتادۆرێس بکات.

پارانانیس لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی فلامینگۆ دەبێتەوە، فلامینگۆ توانی لەسەر حسابی ڤلیز سارسێفڵد ئەرجەنتینی بە ئەنجامی هەردوو یاری " چون و هاتن" شەش گوڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێ بباتەوە.

 سکۆلاری هەوڵدەدات سێیەم نازناوی لیبرتادۆرس لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا بەدەستبهێنێت دوای نازناوی ساڵی 1995 لەگەڵ گرێمیۆ، هەروەها نازناوەکەی ساڵی 1999 لەگەڵ پاڵمێراس، نازناوێک ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە بەدەستهێنانی، ئەوا گرنگترین و گرانترین نازناوی مێژووی پارانانێسی دەبێت ،دوو یانەی بەرازیلی شەڕی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP