دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

نرخی شوێنی نیشتەجێبوون لە دوبەی بۆ مۆندیال

هەرێم نیوز

 دەیان هەزار بینەر لە مۆندیالی قەتەر بۆ مانەوەیان لە جیاتی قەتەر "دوبەی" هەڵدەبژێرن ،ئیمارت وڵاتێکی دراوسێی قەتەرە و بەهۆی بچوکی ڕوبەری وڵاتی قەتەر و نزیکی لە وڵاتی ئیمارات و گونجاوی ئۆتیلەکانی وڵاتی ئیمارات و بەرزی کوالێتی ئۆتیلەکان بەشێکی هاندەرانی مۆندیالی قەتەر لەو وڵاتە نیشەجێ دەبن.

 نرخی هەر پاکێجێکی نیشتەجێبوون لە هۆتێل کە لەلایەن ئێکسپات سپۆرت ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێشکەش دەکرێت، بەندە بە ماوەی مانەوە، کە نرخی پاکێجی ٤ شەو نزیکەی ١٢٩٠ دۆلارە، بۆ مانەوەی ٨ شەو ٢٥٨٠ دۆلار، بۆ پاکێجی ١٢ شەو ٣٨٧٠ دۆلار.

 گرانترین پاکێجی میوانداری، لەنێویاندا بلیتی تایبەت بە بڕی ٩٥٠ دۆلار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لەنێویاندا کورسی VIP لە یاریگاکە، نرخی ٤٩٥٠ دۆلارە.

 جگە لەوەش لوکسترین پاکێج بە هەمان خزمەتگوزارییەوە، لەنێویاندا تەرخانکردنی نانخواردنی نیوەڕۆ لە یاریگاکە، لەبەرچاو گیراوە بۆ بڕی ٢٢ هەزار و ٤٥٠ دۆلار بۆ بینەرانی مۆندیال.
 وا بڕیارە لە 20 مانگی 11 لە وڵاتی قەتەر یارییەکانی مۆندیالی 2022 دەستپێبکات و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت تا کاروانی یارییەکان بگاتە کۆتایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP