دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

میلان دێربی‌ تووڕه‌یی یه‌كلا كرده‌وه‌

دانەر ئەسڵان
كالچیۆی‌ ئیتاڵیا به‌ چه‌ند یارییه‌كی‌ ئاگرین ده‌ستی‌ پێ‌ كرد كه‌ له‌ یه‌كه‌میان دا یۆڤی‌ یه‌كسان بوو له‌ به‌رامبه‌ر فیرۆنتینا له‌ كاتێك دا دێربی‌ تووڕه‌یی نێوان میلان و ئینته‌ر به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ڕۆزۆنێری‌ به‌ كۆتا هات و له‌ یاری‌ كۆتایی‌ شه‌وه‌كه‌شدا یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ لاسیۆ و بردنه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رامبه‌ر تۆمار كرد.

یارییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ و له‌ شه‌وی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ش دا لوتكه‌یه‌كی‌ تر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ تیایدا یانه‌ی‌ ئۆدینێزی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ ڕۆما ده‌كات.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

فیرۆنتینا 1 – یۆڤینتۆس 1
میلان 3 – ئینته‌ر 2
لاسیۆ 1 – ناپۆلی‌ 2

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

كریمۆنێزی‌ – ساسۆلۆ
سبیزیا – بۆلۆنیا
فیرۆنا – سامبادۆریا
ئۆدینێزی‌ – ڕۆما سه‌عات 9:45 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌وی‌ دوو شه‌ممه‌

سالیرنیتانا – ئیمپۆلی‌
مۆنزا – ئه‌ته‌ڵانتا
تۆرینۆ – لیچی‌



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP