دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 02/09/2022

تویتەر تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ بەکاربەرانى زیاد دەکات

هەرێم نیوز

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی دەستکارییکردنی تویتەکان لە دوای بڵاوکردنەوەیان تاقی دەکاتەوە.  

ئەم کارە لە وەڵامی خواستی ئەو بەکارهێنەرانەدا هات کە داوای چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییەیان دەکرد بە مەبەستی دەستکارییکردن و راستکردنەوەی هەڵە لە تویتەکانیان لە دوای بڵاوکردنەوەیاندا.  

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە، بەکارهێنەرانی تویتەر لە ماوەی 30 خولەک لە دوای بڵاوکردنەوەی تویتەکانیان، دەتوانن چەندین جار گۆڕانکاریی لە بڵاوکراوەکەیان بکەن و بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی بکەن. 

ئەوەشخراوەتەڕوو کە تویتە دەستکاریکراوەکان هێما و کاتی دەستکارییکردنی لێ بەدیار دەکەوێت تاوەکو بۆ خوێنەران روون بێتەوە کە تویتەکە رەسەنەکە دەستکاری کراوە. 

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە لایەن تیمی تەکنیکییەوە کاری لەسەر دەکرێت و لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا لە چوارچێوەی پاکێجی خزمەتگوزاریی پێدانی پارە "Twitter Blue" بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەبێت.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP