دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/08/2022

پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی کێش بێ خۆ برسی کردن

ئامادەکردنی : دکتۆر کامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی -پسپۆڕی زانستی خۆراک

١ - خواردنەوەی بڕێکی زۆر و پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەکان لەگەڵ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو ڕاستەوخۆ پێش ژەمەکان چونکە یارمەتی زوو تێر بوون ئەدات .

٢ -خواردن بە هێواشى و جوینی بە جوانی و دوور کەوتنەوە لە خواردن بەپەلە .

٣ -لە کاتی خواردن سەیری مۆبایل و تیڤی و کۆمپیتەر مەکە لەبەر ئەوەی خەریک بوون بەو شتانەوە دەبێتە هۆی بڕێکی زۆرتر لە خواردن بخوێت .

٤ -خواردنی سووکە ژەمی تەندروست لە بری خواردنی شیرینی و نەستەلە و ساردەمەنی کە دەوڵەمەندن بە وزە وەک پیاڵەیەک چەرەس ، میوەیەک ، یا سەوزەی وەک خەیار و ترۆزی .

٥ - نووستنی باش و قووڵ لە شەو دا و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی .




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP