دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 27/08/2022

سودەكانى هەست و سۆزە پۆزەتیفەكان

هەرێم نیوز

د.لاڤە دارا عەلی، پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەکان

هەست كردن بە قەناعەت, خۆشى, بایەخ پێدان و خۆشەویستى ئەو چوار هەست و سۆزە پۆزە تیفانەن كە توێژینەوەى زانستیان لە بارەیەوە كراوە. هەست و سۆزە پۆزەتیفەكان مەوداى بیركردنەوە و كردەوەكانمان فراوان دەكەن بۆنمونە ئەگەربەراووردێك بكەین لە نێوان هەست وسۆزى پۆزەتیف و نێگەتیف كەبریتى یەلە ترس, تورِەیى, بێزكردنەوە, شەرمەزارى.

هەستە نێگەتیفەكان دەبێتە هۆى كاردانەوەیەكى توند كە پاڵمان دەنێت بەشێوازێكى شەرِە نگێزانە رِەفتاربكەین بۆنمونە شەرِكردن لەكاتى تورِەیى, رِاكردن لەكاتى ترس, تف كردن لەكاتى بێزكردنەوە، بەڵام هەستە پۆزەتیفەكان بەپێچەوانەوە مەوداى بیركردنەوەو كردەوەكانمان فراوان دەكەن  بۆنمونە یاریكردن و ڕابواردن لە كاتى خۆشى دا, گەرِان و دۆزینەوە لەكاتى بایەخ پێدان , چێژو خۆشى لەكاتى قەناعەت كردن. هەستە پۆزەتیفەكان پاڵمان پێوەدەنێت بەرەو داهێنان , زانخوازى, پەیوەندى بەستن لەگەڵ كەسانى دیكە.

هەستە پۆزەتیفەكان بەهەمان شێوە دەبێتەهۆى بنیاتنانى كەسایەتیمان , هەرچەندە هەست و سۆزەكان بەوە ناسراون كە كورت مەودان و بۆماوەیەكى كەم دەمێننەوە، بەڵام كاریگەرییەكى دوورمەودا بەجێ‌ دەهێڵن لەسەرمان بۆنمونە یاریكردن و ڕابواردن دەبێتەهۆى فراوانكردنى پەیوەندى یە كۆمەڵایەتى یەكانمان و بنیاتنانى جەستەیەكى تەندروست و بەهێز, گەرِان و دۆزینەوە دەبێتە هۆى فراوانكردنى زانیاریى یەكان, قەناعەت دەبێتە هۆى دەستنیشان كردنى شتەگرنگەكانى ژیان كە پێشینەن بۆ بەدەستهێنانى ژیانێكى پرِئاسودەیى.

بەم شێوەیە هەستە پۆزەتیفەكان دەبێتەهۆى بنیاتنانى كەسایەتى یەكى بەهێز كە كۆمەڵێك خەسڵەت لەخۆدەگرێت لەكاتى كێشەو ناخۆشى دەتوانین پەناى بۆ بەرین بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆنمونە خەسڵەتى جەستەیەكى بە هێز و تەندروست بۆ تواناى بەرگەگرتن ,خەسڵەتى گەڕان و زانخوازى بۆ دۆزینەوەى رِێگە چارەى پێویست, خەسڵەتى گەشبینى كەیەكێكە لەتوانا سایكۆلۆجىیەكان بەهەمان شێوەلە رِێگەى هەستە پۆزەتیفەكانەوە بەدەست دێت ,خەسڵەتى تواناى تێكەڵاوبوون و بەستنى پەیوەندى كە زۆر گرنگە دەبێتەهۆى دروستكردنى هاورِێیەتى كە لەكاتى رِوودانى كێشەكاندادەتوانین پەنایان بۆبەرین.

كەواتە هەستەپۆزەتیفەكان زۆرزیاتر خزمەتمان پێدەگەیەنن وەك لەوەى كەچاوەرِوان دەكرێت باهەموومان هەستەپۆزەتیفەكان برەو پێبدەین لە پێناو فەراهەم كردنى ژیانێكى ئارام و ئاسودە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP