هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ پەکەکە تۆپبارانی سەربازگەی بامەڕنێی ھێزەکانی تورکیا، لە سنووری قەزای ئامێدی کرد.
سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە راگەیاند، لەگەڵ خۆرئاوابوون، چەکدارانی پەکەکە بەچەند گولـلهتۆپێک ھێرشی سەربازگەی بامەڕنێیان کرد، کە بە قسەی خۆی پێدەچێت یەکەم گولـله بە چەکی میلانۆ كرابێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ھێرشەکە، تۆپخانەکانی تورکیا لەناو سەربازگەی بامەڕنێ وەڵامی ھێرشەکەی پەکەکەیان داوەتەوە و تائێستا ھەشت گولـلهتۆپ له شارۆچکەی بامەڕنێوه ئاراستەی چیای مەتینا کراوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمه سێیەم جارە لەو ناوچەیەدا ھێرش بكرێتهسهر سەربازگەی تورکیا، بێ ئەوەی بزانرێت کە ھێرش و بۆردوومانەکان زیانیان به سەربازەکانی ناو سەربازگەكه گهیاندووه یاخوود نا.