دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/08/2022

ناوی کاندیدێکی دیکەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز

بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق بەمەبەستی ئەوەیە ببێتە جێگرەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران.   

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، " بەپێی زانیارییەکانم، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی مستەفا کازمی و بوون بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق."  

 فازڵ نەبی، وتیشی، هەربەو هۆکارەش بووە ئەمڕۆ عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە نەک لەسەر وەرەقەی سپیی چاکسازی.   



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP