دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/08/2022

ئەحمەد دووبەردانی: بە ھەوڵی فڕاکسیۆنی پارتی نزیکەی سێ ھەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن

هەرێم نیوز

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا ئاشکرایکرد، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوای دەرکردوە دەشڵێت، "پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا رۆڵیان ھەبوە لەو دامەزراندنەی خەڵکی خۆمان لە سنوری مادەی 140".

ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە،" دوای ھەولێکی زۆری ئێمە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق توانیومانە ناوی دوو ھەزار و 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی 140 لە پارێزگای نەینەوا بۆ حکوومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە پڕکراوەتەوە.

وتیشی" لیستی ناوی دەرچوان رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP