دواین هەواڵ

جیهان‌

 16/08/2022

لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر کۆبانێ 22 کەس کوژران

هەرێم نیوز

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا  جارێکی دیکە ده‌وروبه‌ری گوندی چاریقلی لە رۆژئاوای کۆبانێ لە سنوری سوریا و تورکیا بۆردومان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ 22 کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا ناسنامەی کوژراوەکان بەتەواوی ئاشکرا نەکراون کە سەر بە چ لایەنێکن. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لە کوژرانی "22 کەس" ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP