دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 16/08/2022

دڵشاد نامیق: لەئێستادا ڕەوتێک هەیەكار بۆ كاڵكردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان دەكەن

بەهەست بەختیار- سلێمانی

‎مامۆستای زانکۆ دەڵێت،"پێویستە هاوڵاتی کوردستان، خۆی بە ‎خاوەنی نەتەوە و نیشتیمان بزانێت،جیای بکاتەوە لە دەسەڵات و سیاسەت.

دڵشاد نامیق مامۆستای زانکۆ،  سەبارەت بە لاواز بوونی هەستی نیشتیمانی لەلای تاکی کورد دەڵێت، بەشێک لە هۆکارەکان پەیوەندی هەیە بە جیهانگیری و کاڵبوونەوەی سنووری جیهانگیری نێوان وڵاتەکان و شۆڕشی گەورەی ڕاگەیاندن ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان کەمتر هەستی نەتەوایەتیان لەلا زیندوو بێت.

دەشڵێت:"بەداخەوە لە ئێستادا ڕەوتێک هەیە کەهانی هاوڵاتیان ئەدەن بۆ کەمبوونەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان، وەک مۆدێلێکی کۆن پشانی هاوڵاتیانی دەدەن.:

ئاماژەی بەوەشدا، سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی کورد و کوردستان زیاتر بەهۆکاری ئەوەیە لەمیدیادا بەرچاوبیت و خۆت دەرخەیت و زەمینە سازیەکی میدیای زۆر باش هەیە بۆ ئەو کەسانە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ دەشڵێت،  هاوڵاتیان جیاوازی ناکەن لە نێوان دەسەڵات و سیاسەت و نیشتیمان و مەسەلە نەتەوایەتییەکان کە دەبێت هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەپرسە بکرێت و هاوڵاتیان بزانن کە نیشتیمان و نەتەوە بەرپرس نییە لە خۆشگوزەرانی تۆ و دابینکردنی خزمەتگوزاری هەرکات ڕەخنەت هەبوو پێویستە ڕەخنە لە دەسەڵات بگریت.

ڕونیشیکردەوە، پێویستە ئازادی ڕادەربڕین هەبێت بەڵام ئازادیەکی ڕەها نا کە زیانی هەبێت، بەڵکو کۆمەڵێک ڕێکارمان هەبێت و بەیاسا ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببینەوە کە بێڕێزی بە پیرۆزیەکانی نیشتیمان دەکەن ، ئامانج لە داڕشتنەوەی ئەم یاسایە تەنها هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بێت دەربارەی ڕێزگرتن لە نیشتیمان و بەرزڕاگرتنی پیرۆزییەکانی نیشتیمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP