هه‌رێم نیوز
سایتی "میدڵ ئیست ئای" به‌ریتانی له راپۆرتێكدا نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌درییه‌كان بۆ گرتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كات له‌گه‌ڵ ریشه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌نێوان گروپه‌كانی شیعه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌و راپۆرته‌دا، به‌رپرسێكی دیاری عێراق هۆشداری داوه له مه‌ترسی دۆخه‌كه‌و وتویه‌تی، "هه‌مو كه‌ره‌سته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ له ئێستادا له نێوان گروپه شیعه‌كاندا گه‌شتوه‌ته لوتكه‌و لۆژیك هیچ رۆڵێكی نیه."
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، له ئێستادا ناوچه‌ی سه‌وز به چه‌نده‌ها گروپی چه‌كدار ده‌ور دراوه‌و له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابوردو، بڕێكی زۆر چه‌ك هێنراوه‌ته ناو به‌غداوه.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، پاش گرتنی یه‌كه‌می بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوه پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كیان پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی سه‌در كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردوه به به‌شداری سودانی ده‌ستبه‌جێ و خێرا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و كۆبونه‌وه نهێنییه‌دا، سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دژه تیرۆر و كۆمپانیای سۆمۆ پاش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌مه‌ش سه‌دری زۆر توڕه كردوه‌و بڕیاری گرتنه‌وه‌ی بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه نهێنییه، سایته به‌ریتانیه‌كه نوسیویه‌تی، كات و شوێنه‌كه‌ی نازانرێت، به‌ڵام له مانگی ته‌موزدا بوه‌و له به‌غدا كراوه، هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی تێیدا به‌شدار نه‌بون و به‌شێك نه‌بون له مامه‌ڵه‌كه.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌رپرسێكی عێراقی كه ناوی نه‌هێنراوه وتویه‌تی، "ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ماهه‌نگی، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بوه سه‌در له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ریشه‌كێش بكه‌ن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زانیارییه نهێنیه‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان بۆ سه‌در دزه پێكردوه چونكه به مه‌عقولی نازانن گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دژه تیرۆردا بگرن.
سه‌باره‌ت به ریشه‌ی كێشه‌كان له ئێستادا، له راپۆرته‌كه‌دا له زاری سیاسه‌تمه‌دارێكی شیعه‌وه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، ململانێی ئێستا له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی به‌شكردنی پاره‌یه‌و هێزه شیعه‌كان بون به ده‌وڵه‌تۆكه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌ریه‌كه‌یان له پێناو دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داراییدا شه‌ڕ ده‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ململانێكه سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی كاركردنی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان و بانكه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ئێستاشدا روه‌و به‌غدا دێت، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌گوزه‌رێت دوباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌ژمونی هه‌ر گروپێكه له به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا.