محه‌مه جه‌مال – هه‌ولێر
پسپۆڕێكی نه‌خۆشیه‌كانی چاو ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانیان كه گرفت و كێشه‌یان له چاویان دا هه‌یه.
دكتۆه خه‌یاڵ عومه‌ر، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاو دەڵێت،" ئه‌و منداڵه ناكامانه‌ی كه پێش واده‌ی خۆیان له دایك ده‌بن، پێویسته پشكنین بۆ تۆڕی چاویان بكرێت، چونكه كاتێك كه له دایك ده‌بن، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر ئۆكسجین ده‌مێننه‌وه، به‌مه‌ش پاڵه‌په‌ستۆی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێ و گرفت بۆ تۆڕی چاویان دروست ده‌بێ."
ده‌شڵێت:" پێویسته دایكان و باوكان زۆر ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵانی ئێستا ئایپاد و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاردێنن، بۆیه گرفته‌كانی چاو ورده ورده به‌ده‌ر ده‌كه‌ون له داهاتووش دا زیاتر."
ئه‌و پسپۆڕه پزیشكییه زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه پزیشكی زۆر به‌توانا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و ده‌توانن چاسه‌ر بۆ هه‌موو گرفته‌كانی چاو بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و پسپۆڕی تایبه‌ت به چاو، هاوڵاتییان ناچار بوون كه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌كانی چاویان.
دكتۆره خه‌یاڵ ڕێنمایی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ده‌كات كه گرفتی چاویان هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی بێ ده‌نگه و كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر چاو و تۆڕی چاو ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،" هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، پێویسته ساڵانه به‌لایه‌نی كه‌م جارێك پشكنینی گشتی و به‌تایبه‌ت پشكنینی چاویان بكه‌ن، نه‌وه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاویان دروست بكات.