هەرێم نیوز
میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ شه‌ش كه‌س به‌مه‌به‌ستی كاركردن له ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه داده‌مه‌زرێنن و موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ریه‌كێكیشیان 750 هه‌زار دینار ده‌بێت، داواكاریش بۆ وه‌رگرتن له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك به ئۆنلاین ده‌بێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی دۆسیه‌ی كه‌سی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر دانانی شه‌ش كه‌سدا بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی ڕاژه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری داتائینتری به موچه‌ی مانگانه‌ی 750 هه‌زار دینار بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و كه‌سانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كاری ئه‌و شه‌ش كه‌سه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت، واته له 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2022 تاوه‌كو 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 ده‌بێت، دوا كاتیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان 23ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ ده‌بێت، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت.
مه‌رجه‌كانی كه‌سی پێشكه‌شكار:
لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی دیبلۆمی كۆمپیوته‌ری هه‌بێت.
توانای تایپكردنی خێرای هه‌بێت به كیبۆردی كوردی (یونیكورد).
توانای كاركردنی هه‌بێت به ته‌نیا و به گروپ.
وردبین بێت له كاره‌كه‌ی.
باشتره نیشته‌جێی شاری هه‌ولێر بێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک بکە