هه‌رێم نیوز
پاش سێ هه‌فته له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌درییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وز كه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن، رۆژ له دوای رۆژ ترسی پێكدادانی دو ره‌وته شیعییه‌كه په‌ره‌ده‌سێنێت و به ئاشكرا ئه‌و ترسه هه‌مولایه‌كی گرتوه.
له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو، كه بڕیاره وه‌ك موقته‌دا سه‌در داوایكردوه "بێ وێنه" بێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-ش بڕیاریداوه خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ئه‌نجامبدات و دواتر كات و شوێنه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
چاودێرانی سیاسی عێراق پێیانوایه، ئه‌م خۆپیشاندانه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، سه‌ره‌نجام به‌ره‌و قۆناغی توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌ڕوات، به‌وپێیه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كان خاوه‌نی میلیشیای چه‌كدارین.
ئه‌مڕۆ هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە توێتێكدا هۆشداریدا له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌رێی لایه‌نگرانی ره‌وته شیعه‌كانه‌وه‌و وتی، "شەڕی ناوخۆ بە بڕیاری سەرکردایەتی ڕونادات.. چەقبەستوی سیاسی ئێستای نێوان لایەنە شیعەکان، گەیشتوەتە لوتکە و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت".
وه‌ك ئه‌وه‌ش هه‌ستی به‌وه‌كردبێت مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆ هه‌یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له زاری وه‌زیره‌كه‌یه‌وه داوایكرد لایه‌نگرانی دورونزیك به‌ریه‌ككه‌وتنیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا.
به دیاریكراوی له‌و په‌یامه‌یدا سه‌در مه‌به‌ستی له رونه‌دانی پێكدادان، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بو كه سه‌رجه‌م ئه‌و میلیشیانه له ژێر چه‌تریدا كۆبونه‌ته‌وه لایه‌نگرییان بۆ ره‌وته‌كانی تری شیعه هه‌یه.
سه‌در له‌و په‌یامه‌یدا چه‌ند جارێكی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه "ئاشتیانه ده‌بێت به هه‌مو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه."
به بۆچونی چاودێرانی سیاسی، خواستی سه‌درییه‌كان بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ئێستای سیاسی عێراق له‌رێی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان، هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواسته له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، سه‌ره‌نجام له بێهیوایی نزیكبوه‌ته‌وه له شه‌قامداو ئه‌وه‌ش رێخۆشكه‌ره پێكدادان سه‌رهه‌ڵبدات.
پاش چه‌ندین مانگ ركه‌به‌ری، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكهاته‌كانی، سه‌رجه‌م داواكاری و جوڵه‌كانی سه‌در، به هه‌وڵی له‌ریشه‌هه‌ڵكێشان و له‌ناوبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌زانن، بۆیه وه‌ك خۆیان رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی پێویست ده‌كات به‌رگری ده‌كه‌ن.
چاودێرانی دۆخی عێراق وایده‌بینن، جوڵه‌كانی سه‌در و سه‌رجه‌م گوتاره سیاسییه‌كانی بۆ جوڵاندنی شه‌قام و ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ش له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا پێیگه‌یشتوه، چوه‌ته بازنه‌و قۆناغی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و پاشه‌كشه، بۆیه جگه له پێشڕه‌وی گردبونه‌وه‌ی زیاتر تا راده‌ی په‌لاماردان، هیچ بژارده‌یه‌كی تری له به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
هه‌رچی له لایه‌نه‌كانی ركه‌به‌ریشییه‌تی، هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی پێویست ده‌كات سه‌رسه‌ختانه له به‌رگریدا ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی گه‌وره ده‌كاته‌وه به روی پێكدادانی چه‌كداری و به‌كارهێنانی هێز.