دانە ئەسڵان
پریمه‌رلیگ و ئه‌نجامه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی هه‌ر له ڕۆژ و شه‌وی شه‌ممه‌وه ده‌ستیان پێ كرده‌وه له دووه‌م هه‌فته‌ی خوله‌كه‌دا كه تیایدا چه‌ندان یاری مه‌زن به‌ڕێوه‌چوون و چه‌ندان ئه‌نجامی سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو تۆمار كران له بردنه‌وه‌ی ئه‌رسیناڵ و ئه‌ستۆن ڤێلاوه بۆ بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی ڕابردوو بۆ دۆڕاندنه ئابڕوو به‌رانه‌كه‌ی شه‌یتانه شه‌رمنه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد هه‌موو ئه‌مانه چیرۆكه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌ڕی 2 ی خوله‌كه بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌نجامێكی تری چاوه‌ڕوان نه‌كراودا.
بڕیاریشه ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه دێربی ئاگرینی باكور و ڕۆژئاوای له‌نده‌نی پایته‌خت له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی بلوزی چێڵسی و تۆتنهام هۆسبێرد به‌ڕێوه بچێت كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر ده‌بێت له یارییه لوتكه و ئاگرینه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
ئه‌ستۆن ڤێلا 2 – ئیڤه‌رتۆن 1
ئه‌رسیناڵ 4 – لیسته‌ر 2
مان سیتی 4 – بۆرنمۆس 0
ساوزهامتۆن 2 – لیدز 2
ولڤه‌رهامتۆن 0 – فۆڵهام 0
برایتۆن 0 – نیوكاسڵ 0
برینتفۆرد 4 – مان یونایتد 0
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
نۆتینگهام – ویستهام سه‌عات 4 ی عه‌سر
چێڵسی – تۆتنهام سه‌عات 6:30 ی ئێواره
شه‌وی دوو شه‌ممه
لیڤه‌رپول – كریستاڵ پاڵاس سه‌عات 10 ی شه‌و