سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
14/08/2022
مه‌زڵوم عه‌بدی: توركه‌كان ته‌نها ئامانجیان له‌ناوبردنی كێشه‌ی كورده
هه‌رێم نیوز
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه گرێمانه‌كراوه‌كه‌ی توركیا له سوریا‌و جه‌ختیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سورییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دۆسیه‌ی سوریاوه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ریه‌ككه‌وتن رونه‌دات.
ئامانجی توركیا له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوا چییه؟
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "حوڕڕه"، عه‌بدی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداری سوریای خستوه‌ته‌ڕو، له دیارترینیشیان هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و لێكه‌وته‌كانییه‌تی له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
عه‌بدی ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان دژ به توركیا ئه‌نجامدابێت جگه له چه‌ند چالاكییه‌ك كه وه‌ك به‌رگری له ناوچه‌كه ئه‌نجامیانداوه.
هاوكات عه‌بدی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، توركیا له‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ریاندا، كار له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافی ده‌كات و وتویه‌تی، "ئامانجی سه‌ره‌كی توركه‌كان دوژمنایه‌تیكردنی كێشه‌ی كورده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی كورد له سوریا له ناوبه‌رن، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان پاساون."
عه‌بدی جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی پرسه مرۆییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران راست نین، به‌ڵكو ئامانج لێیان سیاسییه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌مو سوریا‌و گه‌لی كورد‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌ی توركیا بۆ نیشته‌جێكردنی ملیۆنێك په‌نابه‌ری سوری له ناوچه‌كانی رۆژئاوا كه له ژێر ده‌ستی توركیادان، مه‌زڵوم عه‌بدی وتویه‌تی، "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌نابه‌رانه له شوێنی دانیشتوانی ره‌سه‌ن نیشته‌جێ بكه‌ن.. واته ده‌یانه‌وێت دانیشتوانی ناوچه‌كه رابگوێزن و كه‌سانی تر له شوێنیان نیشته‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاشوب له‌ناو پێكهاته‌كانی سوریادا ده‌نێته‌وه."
رونیشیكردوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی رێگه له دروستكردنی ئه‌و ئاشوبه ده‌گرێت و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ شكستپێهێنانی.
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا چییه؟
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له به‌شێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و وتویه‌تی، هه‌ڵوێسته‌كه "به‌هێزه‌و هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنییه."
به وته‌ی عه‌بدی، "سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌یاری خۆیان نیشانداوه سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا، پێشمانوترا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك بایدن و ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا له مه‌درید، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكی رونی سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه‌كه خستوه‌ته‌ڕو."
عه‌بدی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و هه‌ڵوێستانه له ئاستی خواسته‌كانی ئه‌واندا نییه، چونكه "هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن."
هه‌ڵوێستی سوریا چییه؟
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سوریاش، مه‌زڵوم عه‌بدی وتویه‌تی، "ئێمه له‌و روانگه‌یه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌ڕوانین كه هه‌ڕه‌شه‌یه له سوریا‌و سه‌روه‌ری سوریا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه جێبه‌جێ بكرێن و ئه‌و ناوچانه داگیربكرێن، ئه‌وكات گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا‌و مورته‌زه‌قه‌كانی سه‌ر به ئیئتلافی نیشمانی سوریا، له روی رژێمی سوریادا به‌هێزتر ده‌بن."
عه‌بدی رونیشیكردوه‌ته‌وه، دیمه‌شق و روسیای هاوپه‌یمانی، دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه "رژێمی سوریا ده‌یه‌وێت سود له‌و هه‌ڕه‌شانه وه‌ربگرێت وه‌ك پێشتر هه‌مان كاری كردوه.. بێگومان ده‌یانه‌وێت سودببینن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌و ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ریدا."
ئه‌وه‌شی وتوه، ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان وایلێكردون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق، چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش دروستبكه‌ن و رێگه‌بده‌ن به درێژایی هێڵی سنوری، هێز بڵاوبكه‌نه‌وه.
ده‌یانه‌وێت شه‌ڕه‌كه بكه‌ن به شه‌ڕی سوریا
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌باره‌ت به بژارده‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مه‌زڵوم عه‌بدی وتویه‌تی، "له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه، ببێت به به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رجه‌م سوریا.. ده‌وڵه‌تی سوریا له‌و شه‌ڕه‌دا بونی هه‌بێت و ئه‌و خاكه بپارێزێت، ئه‌و شه‌ڕه ببێت به شه‌ڕی سه‌رجه‌م سورییه‌كان دژ به داگیركاری توركیا، خۆئه‌گه‌ر ته‌نیا ماینه‌وه، ئه‌وه دژ به هێرشه‌كه ده‌وه‌ستین."
هاوكات هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نوێی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوا، لێكه‌وته‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و داواشیكرد سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن تا رونه‌دات.
به بۆچونی عه‌بدی، هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی، قه‌یرانی ئاواره‌بون ده‌خوڵقێنێت له‌په‌نای ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌و "كاره‌ساتی مرۆیی" و گۆڕینی دیمۆگرافی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش.
پشت ده‌كه‌نه شه‌ڕی داعش؟
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاندوه، "به كورتی، ناتوانین له یه‌ك كاتدا له دو به‌ره‌وه شه‌ڕ بكه‌ین.. چاو ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌ره‌یه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی سه‌رنجمان له‌سه‌ر به‌ره‌ی باكوری ده‌بێت و ناوچه‌كه له هێرشه‌كانی توركیا ده‌پارێزین، ئه‌وكات ئۆپراسیۆنه‌كانمان دژ به داعش كه‌م ده‌بێته‌وه."
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له ئێستادا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییان بوه‌ته ناوچه‌ی ئارامی شانه‌كانی داعش و رایگه‌یاندوه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رده‌سته، داعش خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌خسانی ده‌رفه‌ت و دروستبونی پشێوی، هێرشبكاته سه‌ر ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی گیراوه‌كانیان تێیاندا به‌نده له‌گه‌ڵ كه‌مپی هۆل.
هەواڵی پەیوەندیدار
1 رۆژ پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
2 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
16 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
16 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
9 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
2 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
8 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
4 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
6 رۆژ پێش ئێستا
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP