زۆرن ئه‌و هه‌ڵانه‌ی
که له کاتی ڕێجیمکردن ده‌کرێن به مه‌به‌ستی دابه‌زینی کێش به خێرایی که دواتر
ئه‌بیته هۆی شکست له دابه‌زینی کێش یان گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی و زیاد کردنه‌وه‌ی
کێش بەم شێوەیە:-
۱ـ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی رێجیمی زۆر قورس
که بڕێکی زۆر که‌م خواردنی تیا بێت : هه‌روه‌ها بڕیای ناواقیعی بۆ نموونه که‌سێک
بڕیار ئه‌دات که تا ماوە خواردنێکی دیاریکراو
نه‌خوات، به‌ڵام دواتر خۆی ناگرێت و په‌شیمان
ئه‌بێته‌وه، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه بڵێیت لە ماوەی ڕێجیمەکە نایخۆم.
۲ ــ دوور که‌وتنه‌وه
له خۆراکی ته‌ندروست به بیانووی ئه‌وه‌ی کێش زیاتر ده‌که‌ن وه‌ک نه‌خواردنی چه‌وری،
له کاتێک دا پێویسته چه‌وری جۆره باشه‌کان بخورێت ، بۆ نموونه، زه‌یتی زه‌یتوون
و ئۆڤۆگادۆ؛ ڕۆژانه دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون بخورێت و باشتره بۆ چێشت لێنان
به‌کاربێت .
ماسی، به تایبه‌ت ماسی سه‌لمون و سه‌ردین و تونه‌ی سپی،
باشتره هه‌فته‌ی ۲ـ۳ جار بخورێت
به برژاوی و زۆری لێ نه‌خورێت ۰
٣-چه‌ره‌سات، به تایبه‌ت گوێز و باده‌م و
فستق و عه‌بید و ده‌نکه کوله‌که، به مه‌رجێک بڕێکی زۆری لێ نه‌خورێت چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن
به وزه تا نه‌بێته هۆی زیاتر بوونی کێش و باشتره به کاڵی و بێ خوێ بخورێن، نه‌وه‌ک
به سوێرکراوی یان سوره‌وه‌کراوی، بۆنموونه گۆێز دوو ده‌نک، باده‌م ۱۰ـ ۲۰ ده‌نک .
٤ ـ هێشتنه‌وه‌ی
خۆراکی ناته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به وزه : وێنه‌ی شیرینی و سارده‌مه‌نی له به‌رده‌ست
دا له ناو ماڵ و شوێنی ئیش و زۆر سه‌ردانکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و جۆر خۆراکانه‌ی
لێن وه‌ک چێشتخانه و سوپه‌رمارکێته‌کان ۰
٥ ـ له بیرچونه‌وه‌ی
بڕ و ژماره‌ی ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕۆژانه ئه‌خورێت : باشتره ڕۆژانه بزانیت چه‌ندت
خواردوه و بینوسی چونکه زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕێجیم ئه‌که‌ن هه‌میشه زیاتر
ئه‌خۆن له بڕی دیاری کراو.
٦ ـ خواردن به
شه‌و: بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فێر بوویت به دیار ته‌له‌فزێون و مۆبایلەوە خواردن بخوێت ئه‌وا بڕێکی زۆر شت ئه‌خوێت که
ئه‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و خوارنی دره‌نگان به شه‌و زۆر خراپتره چونکه
ئه‌بێته هۆی دڵه‌کزێ و تێک چوونی خه‌و؛ ئه‌گه‌ر شه‌وان برسیت بوو میوه و سه‌وزه
بخۆ .
زۆرگرنگیشه که بزانین خۆڕاگری و به‌رده‌وام بوون و
دوور که‌وتنه‌وه له دڵه ڕاوکێ کلیلی سه‌رەکییه له هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی ڕێجیم
کردن .
٧ -خواردنی یه‌ک
ژه‌م خۆراک له ڕۆژێکدا بە بەردەوامی به مه‌به‌ستی خێرا دابه‌زینی کێش، له ڕاستی
دا ئه‌مه ئه‌بێته هۆکاری که‌کردنه‌وه‌ی سوتانی وزه له لایه‌ن له‌شه‌وه ؛ هه‌روه‌ها
ئه‌بێته هۆی بێهێزی و سستی ؛ له کۆتایی دا ئه‌و که‌سه توانا و ئاره‌زووی وه‌رزشی
نامێنێت یا که‌م ده‌بێته‌وه له کاتێک دا وه‌رزش یه‌کێکه له بنه‌ماکانی دابه‌زینی
کێش به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست .
٨- نه‌خواردنه‌وه‌ی
ئاو وه‌ک پێویست: به هەر پاساوێکەوە بێت ئاو خواردنه‌وه به بڕی گونجاو هه‌نگاوێکی
گرنگه بۆ دابه‌زینی کێش و چونکه ئاو هیچ وزه‌یه‌کی تیا نیه؛ چه‌ندی لێ بخورێته‌وه
نابێته هۆی زۆربوونی کێش .
٩ -نه‌خواردنی ژه‌می
به‌یانی، له کاتێکدا گرنگترین ژه‌می ڕۆژه و نه‌خواردنی ئه‌م ژه‌مه ئه‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ڕێژه‌ی سوتانی وزه و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامدا ساتی نیوه‌ڕۆ ئه‌و
که‌سه بڕێکی زۆر خۆراک بخوات.
١٠- دوور که‌وتنه‌وه
له خواردن له نێوان ژه‌مه‌کان لە کاتی برسیەتی دا ؛ به پێچه‌وانه‌وه پێویسته
میوه و سه‌وزه‌ی ڕێگاپیدراو بە گوێرەی ڕێجیمیەکە بخورێت له نێوان ژه‌مه‌کاندا،
به‌ڵام به بڕێکی که‌م و جۆری گونجاو یا پیاڵەیەک چەرەس.
ئا: دکتۆر کامه‌ران
ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی ، پسپۆڕی زانستی خۆراک