محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
مامۆستایه‌كی زانكۆ به گرنگییه‌وه باس له چاكسازییه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت " پێویسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پڕۆسه‌ی چاكسازی بكرێته كلتوور.
هۆشمه‌ند ڕه‌فیق، مامۆستای زانكۆ و شاره‌زا له بواری ئابووری، تایبه‌ت به هه‌رێم نیوز ده‌ڵێت، هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازی له‌هه‌ر قۆناغ و هه‌ر شوێن و ده‌زگایه‌ك ئه‌نجام بدرێت كارێكی زۆر باشه، به تایبه‌ت ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌دی ده‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆته یاسا بۆئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه دا هه‌بێت.
دەشڵێت:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییه چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵی 1992ـه‌وه له‌و كاته‌وه گه‌نده‌ڵی بۆته كلتوور و زۆر به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كه‌له‌كه بووه، بۆیه چاكسازی به ڕۆژێك و دوو ڕۆژ ناكرێت و كاتی زۆری ده‌وێ، له‌وانه‌یه ئه‌و كابینه‌یه و چه‌ندین كابینه‌ی تر نه‌توانن ئه‌و پڕۆسه‌یه كۆتایی پێ‌بێنن و چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی بكه‌ن."
ڕوونيشى ده‌كاته‌وه، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه ئه‌م كابینه‌یه ده‌ستی پێكردووه، له خواره‌وه بووه نه‌وه‌ك له‌سه‌ره‌وه، بۆیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه كه‌متر ده‌بینرێت، به‌ڵام به پێی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوی ده‌كاته‌وه، له كۆی داهات و خه‌رجییه‌كان پڕۆسه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی هه‌بووه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاماژە بەوەش دەكاتگرنگترین شت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ی چاكسازی بكرێته كلتوور، وه‌ك چۆن گه‌نده‌ڵی بۆته كلتوور و له خوێنی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دا بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆسه‌یه له په‌یژه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكات نه‌وه‌ك له خواره‌وه و پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو كه ئیراده‌كه هه‌یه كاری له‌سه‌ر بكرێت و ده‌زگا میدیاییه‌كانیش ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان ببینن.