هەرێم نیوز
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی، ژماره‌یه‌ك له زانایان توانیویانه چاره‌سه‌ری كوێری ته‌واوه‌تی 14 كه‌س بكه‌ن له رێی پێستی به‌رازه‌وه.
ئه‌و زانایانه 20 كه‌سیان خستوه‌ته ژێر چاره‌سه‌ر و پێستی به‌رازه‌كه‌یان بۆ گلێنه‌ی چاو به‌كارهێناوه، 14 كه‌س له‌وانه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان بۆكراوه له زگماكه‌وه كوێربون.
به وته‌ی توێژه‌ره‌كان له زانكۆی لینشۆبینج له سوید، 3 له‌وانه‌ی چاره‌سه‌ره‌یه‌كه‌یان بۆكراوه، 20/20 بینینیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م به‌شداربوه‌كانی چاره‌سه‌ره‌كه به خێرایی باشبونه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی دو ساڵی چاودێریدا، توشی هیچ گرفتێك نه‌بون.
پڕۆفیسۆر نیل لاگاڵی، یه‌كێك له به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی، پێستی به‌راز هاوشێوه‌ی گڵێنه ماده‌ی كۆلاجینی تێدایه.