دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 13/08/2022

هەوڵی کوشتنی سەلمان ڕوشدی لە نێوان ستایش و نیگەرانی و بێدەنگی حکومەتی ئێران دا

هەرێم نیوز

ئێرانییەکان ڕۆژی شەممە هەم بە دەستخۆشی و هەمیش بە نیگەرانییەوە کاردانەوەیان نیشاندا لەسەر ئەو هێرشەی کرایە سەر ڕۆماننووس سەلمان ڕوشدی، کە ئامانجی فەتوایەکی دەیان ساڵەی ڕێبەری کۆچکردوو ئایەتوڵڵا خومەینی بووە کە داوای کوشتنی سەلمان ڕوشدی کردبوو.

تا ئێستا ڕوون نیە بۆچی هێرشبەرەکەی ڕوشدی کە لەلایەن پۆلیسەوە ناوی بڵاوکراوەتەوە کە ناوی "هادی مەتەڕ"ە لە شاری فێرڤیۆ لە ویلایەتی نیوجرسی، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ئەو نوسەرە لە کاتێکدا سەلمان ڕوشدی خۆی ئامادە دەکرد بۆ قسەکردن لە بۆنەیەکدا کە ڕۆژی هەینی لە ڕۆژئاوای نیویۆرک سازکرابوو، حکومەتە مەزهەبییەکەی ئێران و میدیاکانی سەر بە دەوڵەت هیچ پاڵنەرێکیان بۆ ئەو هێرشە باس نەکردووە.

بەڵام لە تاران، هەندێک کە ئامادەبوون لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس قسەیان کردووە، ستایشی هێرشێکیان کرد کە نووسەرێکی کردۆتە ئامانج و پێیانوایە بە کتێبی "ئایەتەکانی شەیتان" کە لە ساڵی 1988 دا بڵاوکرایەوە بووەتەهۆی لەکەدارکردنی بیروباوەڕی ئیسلامی. لە شەقامەکانی پایتەختی ئێراندا، وێنەی ئایەتوڵڵا خومەینی کۆچکردوو تا ئێستاش دەڕوانێت بەسەر ڕێبوارانی شەقامەکاندا.

ڕەزا عامری، فەرمانبەرێکی تەمەن 27 ساڵە دەڵێت "سەلمان ڕوشدی ناناسم، بەڵام خۆشحاڵم کە گوێم لێیە لەو کاتەوەی سووکایەتی بە ئیسلام کردووە هێرش کراوەتە سەری." واتە "ئەمە چارەنووسی هەرکەسێکە کە سوکایەتی بە پیرۆزیەکان بکات."

بەڵام هەندێکی دیکە بە دەنگی بەرز نیگەران بوون لەوەی کە ئێران زیاتر لە جیهان دادەبڕێت، لە کاتێکدا گرژییەکان لەسەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییە چەقبەستووەکە بەردەوامە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، میدیای دەوڵەتی ئێران خاڵێکی خستەڕوو بۆ ئەوەی ئاماژە بە کەسێک بکات کە لە کاتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی فەتواکەدا کوژراوە. مستەفا مەحمود مەزەح خەڵکی لوبنان بووە لە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 1989 دا نزیکەی 33 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی چاندنی بۆمبێکەوە لەناو کتێبێکدا پێشوەختە لە هۆتێلێکی لەندەن بەخۆیدا تەقیووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

عەلی تەهفی، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاندووە، مەتەڕ ئەو کەسەی کە ڕۆژی هەینی هێرشی کردووەتە سەر سەلمان روشدی، لە ئەمەریکا لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی لوبنانییە لە گوندی یارونی باشوورەوە کۆچیان کردووە.

لە کۆشکی فرۆشتنی ڕۆژنامەکان ڕۆژی شەممە لە ئێران مانشێتەکانی لاپەڕەی یەکەم تێڕوانینی خۆیان لەبارەی هێرشەکە خستۆتەڕوو. چیرۆکی سەرەکی ڤەتان ئیمروز کە ڕۆژنامەیەکی توندڕەوەکانی ئێرانە، ئا بەم شێوەیە وەسفی ڕووداوەکەی کردبوو "چەقۆیەک لە ملی سەلمان ڕوشدیدا." مانشێتی ڕۆژنامەی ئیتمەدی ڕیفۆرمخواز پرسیار دەکات و دەڵێت "سەلمان ڕوشدی لە مردن نزیکە."

ڕۆژنامەی کۆنەپەرستی خوراسان وێنەیەکی گەورەی ڕوشدی لەسەر قەرەوێڵەیەک هەڵگرتبوو، بە مانشێتێکی گەورە نوسیوێتی "شەیتان لەسەر ڕێگای دۆزەخ".

بەڵام دامەزراوەی پازدەی خورداد کە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری خستە سەر ئەو خەڵاتەی بۆ کوشتنی سەلامن ڕوشدی دانرابوو لە سەرەتای هەفتەی کارکردندا بێدەنگ بوو. کارمەندانی ئەوێ ئامادە نەبوون دەستبەجێ هیچ لێدوانێک بدەن بۆ ئەسۆشەیتد پرێس پرسیارەکانیان ڕەوانەی بەرپرسێک کرد کە لە ئۆفیسەکەدا نەبوو.

ئەم دامەزراوەیە کە ناوەکەی ئاماژەیە بۆ ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 1963 دژی شای پێشووی ئێران لەلایەن لایەنگرانی خومەینیەوە، بە شێوەیەکی تایبەت سەرنج دەخاتە سەر پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ کەمئەندامان و ئەوانی دیکە کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە. بەڵام وەک بنەماکانی دیکە کە بە "بۆنیاد" ناسراون لە ئێراندا کە بەشێک لە سامانەکەیان لە لایەن سەروەت و سامانی دەستبەسەرداگیراوی سەردەمی شا دابین دەکرێت، زۆرجار خزمەت بە بەرژەوەندییە سیاسییەکانی توندڕەوەکانی وڵاتەکە دەکەن.

ڕیفۆرمخوازان لە ئێران، ئەوانەی دەیانەوێت هێواش هێواش دەسەڵاتی مەزهەبی ئاینی شیعەی وڵاتەکە لە ناوەوە کراوەتر و ئازاد بکەن و پەیوەندی باشتریان لەگەڵ ڕۆژئاوادا هەبێت، هەوڵیان داوە حکومەتی ئەو وڵاتە لەو فەرمانە دوور بخەنەوە. جێگای ئاماژەیە، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی چاکسازیخواز محەمەد خاتەمی لە ساڵی 1998 دا گوتی کە "حکومەت خۆی لە هەر پاداشتێک بە دوور دەگرێت کە لەم ڕووەوە پێشکەش کراوە و پشتگیری ناکات."

هەرچەند سەلمان ڕوشدی هێواش هێواش دەستی کردەوە بە ئاساییکردنەوەی ژیانی گشتی لەو سەوەختەوە. بەڵام هەندێک لە ئێرانیەکان هەرگیز فەتوای کوشتنی ئەویان لەبیر نەچووبۆوە.

هەر لەم دواییانەدا خامەنەیی لە مانگی 2 ی ساڵی 2017 دا بە کورتی وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە کە لێی کرابوو، ئایا هێشتا فەتوای وەڵامدانەوەی درۆزنە نەفرەت لێکراوەکە سەلمان ڕوشدی کاری پێدەکرێت و لەم ڕووەوە ئەرکی موسڵمان چییە؟

خامنەیی لە وەڵامدا دەڵێت "فەرمانەکە وەک ئەوەی ئیمام خومەینی داوێتی وەکخۆی ماوەتەوە."

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP