محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ڕایگه‌یاند،
ئاڵۆزییەكانی ئێستای عێراق تەنیا هۆكاری ناو‌خۆی نییە و به‌شێك له كێشه‌كان هۆكاره
ده‌ره‌كییه‌كانن، به تایبه‌تی ڕۆڵی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا و سعودیا
به ئاشكرا دیارن.
د. كاوه مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی
كوردستان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌رێم نیوز ده‌ڵێت:" هه‌موواركردنه‌وه‌ی
ده‌ستوور و گۆڕینی حوكمڕانی له سیسته‌می په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت
و هاوسه‌نگی له دامه‌زراوه‌كان نامێنێت، بۆیه له‌و كاته دا شتێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر
هاتوو لایه‌نه كوردستانییه‌كان بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێكی تر بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش
پرسی كۆنفیدرالییه كه گونجاوترینیانه له ئێستادا.
سه‌باره‌ت به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری
سیاسیی كورد له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق، د. كاوه مه‌حمود ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌ڵوێست و
گوتارانه‌ی كه ده‌بینرێت له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا له عێراق دا هه‌یه، لاوازی كورد
نیشان ده‌دات، چونكه پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی گه‌وره‌ن له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردولا
دابه‌ش بوون له‌سه‌ر دوو لایه‌نی شیعه دا، ئه‌مه‌ش كاری كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
هه‌ڵوێستێكی كوردستانی یه‌كگرتوو نه‌بێت له‌مه‌ڕ پرسه‌كان.
له باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه،
سكرتێری حزبی شیوعی ده‌ڵێت" هه‌ڵومه‌رجی ناو‌خۆی عێراق ته‌نها هۆكاره ناوه‌خۆییه‌كان
نین، به‌ڵكو به‌شێك له كێشه‌كان هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانن، به تایبه‌تی ڕۆڵی
ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا و سعودیا به ئاشكرا دیارن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش
خۆی به لایه‌نێك له‌و ململانێیه سیاسییه ده‌زانێ كه سه‌رجه‌میان ڕۆڵی نێگه‌تیڤی
هه‌بووه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق دا.
ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر بۆ مێژووش بگه‌ڕێینه‌وه،
ده‌بینین ده‌وڵه‌تی عێراق له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه دروست نه‌بووه، به‌ڵكو
ئینگلیزه‌كان له‌دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس – بیكۆ دروستیان كرد و دوای چوار ساڵ
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان، ئه‌و به‌شه‌ی كه پێی ده‌وترێت هه‌رێمی
كوردستان لێكێندرا به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی عێراق.
له باره‌ی ده‌ستووریشه‌وه ناوبراو ڕوونی
ده‌كاته‌وه،" یه‌كه‌م ده‌ستووری عێراق كه له ساڵی 1925 دروست بوو،
عێراقییه‌كان خۆیان بڕیاریان لێی نه‌دا، دوا ده‌ستووریش له ساڵی 2005 كه دانرا،
ده‌توانین بڵێین ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینی له دانانی ئه‌و ده‌ستووره،
كه هه‌میشه ئه‌و لایه‌نا‌نه‌ی هێزی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به ئاره‌زووی خۆی كاری پێ
ده‌كات.
سه‌باره‌ت به بریاره‌كانی دادگای فیدرالی
عێراق دژ به كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، د. كاوه مه‌حمود وتی"
بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالی دژ به نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ته‌واو
سیاسی بوو، چونكه پرسی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 10 ساڵه قسه‌ی له‌سه‌ر
كراوه و سكاڵای له‌دژ تۆمار كراوه، به‌ڵام بۆچی له‌و كاته‌دا دادگای فیدرالی
پرسه‌كه‌ی گه‌رم كردووه و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات؟! ئه‌مه‌ش
ئه‌و ڕاستییه‌مان پێ ده‌ڵێت كه دادگای فیدرالی عێراق خۆی بوو به به‌شێك له
ململانێی سیاسی و به‌و هۆیه‌شه‌وه متمانه‌ی خۆی له‌لای سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان
دۆڕاند.