دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 10/08/2022

هەراسان کردن یان گێچەڵکردن یان شەڕفڕۆشتن

د. لاڤە داراعلی - پسپۆری نەخۆشی یەدەروونی یەکان

بەداخەوە ئەم دەستەواژانە ڕۆژانە دەبیستین (تازە بۆشمان گرتووە ، باگاڵتەی پێبکەین وسەرکەینەسەری، باڕقی هەڵسێنین، باتوڕەی بکەین......هتد) هەربۆیەپێمان باشبوو ئەم بابەتە بخەینەڕوو:

هەراسانکردن یان گێچەڵپێکردن بریتی یەلەئەنجامدانی توندوتیژی جەستەیی، زارەکی یان کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی بەردەوام وبۆکاتێکی دوورودرێژ، بەمەرجێ بکەری ڕەفتارەکە باڵادەستتربێ لەقوربانی یەکە لەهەموو ڕووەکانەوە. بەزۆری بەربڵاوە لەنێوان منداڵان و هەرزەکاران لەخوێندنگاکان بەڵام ئەگەری ڕوودانی هەیەلەتەمەنەجیاوازەکان وشوێنەجیاوازەکان. بەپێی توێژینەوەکان ٢٨٪ منداڵان لەنێوان تەمەنی ١٢-١٨ ساڵی دووچاری هەراسان کردن دەبن بەڵام گەورەکانیش بەهەمان شێوە ڕووبەڕوی دەبنەوە.

جۆرەکانی:

١.هەراسان کردن یان گێچەڵپێکردنی جەستەیی: ئازاردانی جەستەیی یان زەوتکردن وتێکشکاندنی سامانی قوربانیان دەگرێتەوە ، ڕەفتارەکانی وەک لێدان، تف لێکردن، پاڵپێوەنان، بردن و شکاندنی شت و مەکەکانی قوربانیان، بەکارهێنانی ئاماژەی جەستەیی شەرمەزارکەربەرامبەر قوربانیان.

٢.هەراسان کردن یان گێچەڵپێکردنی زارەکی: بەکارهێنانی زمانی زبربۆئازاردانی بەرامبەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکان ،وەک ناوناتۆرەی نەشیاو، گاڵتەپێکردن، جنێودان بە خانەوادە یان هەڕەشەکردن .

٣.هەراسان کردن یان گێچەڵپێکردنی کۆمەڵایەتی: ڕەفتارەکانی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بەمەبەستی شکاندنی کەسەکە لەبەرچاوی خەڵکی یان داواکردنی دوورکەوتنەوە لەهاوڕێیەتیکردن یان جێهێشتنی کەسێک بەبێ هۆکارێک بەمەستی شکاندن.

کێن هەراسان کەران یان گێچەڵکەران؟

زۆربەی جار قوربانیان خۆیان کاتێک گەورەدەبن خۆیان دەبن بەهەراسان کەر کەزۆر بەخراپی کردارەکان ئەنجام دەدەن وەک شێوەیەک لەتۆڵەسەندنەوە، بەڵام هەندێکیش هەیە قوربانی نی یە بەڵکو متمانەو بباوەڕبەخۆبوونی زۆر بەهێزەو سودلە پێگەی کۆمەڵایەتی و دەوڵەمەندی خانەوادەکەی یان جوانی وسەرجڕاکێشی خۆی وەردەگرێت و خراپ مامەڵەی خەڵکی دەکات ودەیانشکێنێت بۆڕازی کردنی لووتبەرزی و ئیگۆی کەسێتی خۆی.

کێن قوربانیان؟

زۆربەی جار قوربانیان کێشەی قەڵەویی و ناڕێکی جەستە یان (خاوەن پێداویستی تایبەت) ن، نەخۆشی درێژخایەن، کەسایەتی ساوێلکە، ئەوانەی زوو توڕەدەبن و توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچونەکانیان نی یە، بوونی نەخۆشی دەروونی لەقوربانیان کەئیستیغلال دەکرێت و دەبنەمایەی گاڵتەجاڕی.

ئاماژەکانی گێچەڵپێکردن لەقوربانیان:

بێتاقەتی، تێکچوونی خشتەی خەو، دابڕانی کۆمەڵایەتی، دابڕان لەخۆێندنگاو ڕەتکردنەوەی ڕۆشتن بۆ خوێندنگا، دەرکەوتنی شین بوونەوەو ئاسەواری لێدان لەسەرجەستە، ترس و دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، خۆتەڕکردن بەشەو ، دابەزینی ئاستی زانستی و نمرەکانی تاقیکردنەوەکان.

چارەسەر:

پێویستە باوان کەهەست دەکەن منداڵەکەیان قوربانی هەراسان کردن یان گێچەڵکردنە پشتگیری تەواوی بۆدەربڕن و هانی بدەن قسەیان بۆ بکات چیان بەرامبەر کردووە .منداڵەکە فێری چۆنێتی متمانەبەخۆبوون و بەرگری کردن لەخودی بکەن، پەیوەندی بکرێت بە خوێندنگاو مامۆستایان و بەڕێوەبەر ئاگاداربکرێتەوە تاکو کرداری هەراسان کردن بوەستێنرێت و بکەرەکان سزابدرێن و چارەسەرێکیان بۆ بکرێت.لەوانەیە قوربانیان دووچاری کێشەی دەروونی ببن هەربۆیە لەوانەیەپێویست بەڕاوێژو چارەسەری دەروونی بکات. هەندێ جار لەوانەیە باوان پێویست بکات پەنابەرنەبەر پۆلیس و دادگا بەپێی جۆری توندو تیژییەکە. پێویستە ووشیاری سەبارەت بەم بابەتە بڵاوکرێتەوە لەکۆمەڵگا تاکو بزانین چۆن خۆمان و منداڵەکانمان لەهەراسانکردن دەپارێزین وچارەسەری دەکەین.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP