دواین هەواڵ

کلتور‌

 10/08/2022

ستانسلاڤیسکی و شکستی لە نواندندا

دێرین حامید
پاش ئەوەی بۆ ماوەی نزیکە سێ ساڵ چێخەف خۆی بۆ نوسینی شانۆ نامەی "باخچەی گێلاسەکە" تەرخان دەکات و رەنج و کاتێکی زۆری پێدەدات؛ لە پێناو سەرکەوتنی دەقەکەیدا و دەرخستنی وردەکارییەکانی نێو دەقەکەی لە سەرەتای نوسینی تێکستەکەیەوە هەتا تەواو بوونی؛ سات بە سات و پەردە بە پەردە وردەکاری و تێڕوانینی خۆی لە رێگەی چەندین نامەوە بۆ ئۆڵگا کنیپەری خۆشەویستی دەخاتە ڕوو.

تەنانەت باس لەوە دەکات ڕۆڵەکان بۆ کام لە ئەکتەرانی نێو شانۆی هونەری مۆسکۆ گونجاون، لە پاش ئەوەی لە نوسینی دەقەکە دەبێتەوە و دەینرێت بۆ تیپی هونەری مۆسکۆ بۆ ئەوەی دانچینکۆ وەک دەرهێنەر کاری تێدا بکات و ستانسلاڤیسکیش ڕۆڵی سەرەکی بەرجەستە بکات؛ چەندین نامە بە وردەکاریییەکی تەواوە بەردەوام لە ساتی پرۆڤەی شانۆ نامەکەیدا بۆ ئەو دوو شانۆکارە دەنێرێت و بۆچونی خۆی دەخاتە ڕوو؛ لە کوێدا کارەکتەرەکان دادەنیشن دۆخی دەرونیان چۆنە؛ چۆن بیردەکەنەوە و تەنانەت دیکۆر چی بێت و چۆن بێت و زۆر وردەکاری تر؛

بەڵام پاش ئەوەی شانۆییەکە پێشکەش دەکرێت چێخەف توشی داڕمانێکی گەورەدەبێت تا ئەوەی دەست لە نوسینی شانۆ هەڵدەگرێت چونکە پێی وایە هەرگیز ستانسلاڤیسکی و دانچینکۆ نەیان توانیوە لە شانۆنامەکانی تێبگەن و وەک خۆی پیشانی بدەن.

خراپ خستنە سەر شانۆی باخچەی گێلاسەکە بە جۆرێکە کە بە هیچ جۆرێک چێخەف ناتوانێت قبوڵی بکات لە گەڵ ئەوەی هەمیشە بە چاوێکی گەورەوە سەیری شانۆی هونەری مۆسکۆ و ستانسلاڤیسکی کردووە.

لێرەدا نمونەی دوو نامەی دادەنێین کە ئەو بێ ئومێدییە گەورەیە پیشان دەدات.
(1)
بۆچی بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان شانۆ نامەکانی من بە "درام" ناو دەبەن؟ نمیرۆڤیچ دانچینکۆ و ستانسلاڤیسکی لە نێو دەقەکانی مندا شتێکیان دۆزیوەتەوەکە بە تەواوی دورە لەوەی کە من نوسیومە؛ من گرەو دەکەم هیچکام لەوانە بە وردی هیچ شانۆنامەیەکی منیان لە سەرەتاوە تا کۆتایی نەخوێندووەتەوە. بە داخەوەم کە ئەمە دەڵێم؛ بەڵام دڵنیایی بە ئێوە دەدەم ئەمە ئەو پەڕی حەقیقەتە.

نامەی ستانسلا ڤیسکی بۆ ئۆڵگا کنیپەر 10ی ئۆرویڵی 1903

(2)
لیلۆ ڤ کی. ال (خویشاڤندان ئالگا) باخی گێلاسەکەیان لە مانگی مارسدا بینی. هەردوو ئەوان دەڵێن لە پەردەی چوارەمدا ستانسلاڤیسکی زۆر خراپ"حەیا بەرانە" نواندن دەکات لە پەردەی سێیەمدا هەموو شتێک بە شێوەیەکی ناخۆش درێژ کراوەتەوە. کارەساتە! پەردەیەک کە دەبێت ئەو پەڕی دوازدە خولەک بێت درێژیان کردووەتەوە بۆ چل خولەک. تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ستانسلاڤیسکی شانۆنامەکەی منی تێکداوە. هەر وازی لێبێنە. هەرچەند کەمتر لەسەر ئەمە قسە بکەین باشترە.
******
نامەی چێخۆف بۆ ئۆڵگات کنیپەر و9ی مارسی 1903



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP