دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

موقتەدا سەدر لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

موقتەدا سەدر رایگەیاند، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامی ئه‌رێنیمان له‌ ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تی خێڵه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كوردو سوننه‌ پێگه‌یشتوه‌،  با ده‌می گه‌نده‌ڵكاران ببه‌سترێت له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن، خودا گه‌نده‌ڵكاری خۆشناوێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامی ئه‌رێنیمان له‌ ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تی خێڵه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كوردو سوننه‌ پێگه‌یشتوه‌.

دەشڵێت، دوای سوپاس، داوایان لێده‌كه‌م هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ جدییان هه‌بێت بۆ رزگاركردنی عێراق له‌ گه‌نده‌ڵی و پاشكۆیه‌تی تا رێڕه‌وی پرۆسه‌ی‌ سیاسی راست بكه‌ینه‌وه‌.

جەختیشیکردووەتەوە، خۆشه‌ویستان به‌رده‌وام بن تا به‌دیهێنانی داواكارییه‌كان و منیش له‌گه‌ڵتانم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوه‌ به‌ داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و ده‌سته‌بژێر و هیچ به‌دیلێكی نییه‌.

باسی لەوەش کردووە، با ده‌می گه‌نده‌ڵكاران ببه‌سترێت له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن، خودا گه‌نده‌ڵكاری خۆشناوێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP