هەرێم نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەبارەی هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا رایگەیاند، مەترسییەکە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر ئۆکرانیا و جیهان.
کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی حکومەتی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردووە، دوێنێ هەینی سێجار هێرشکراوەتە سەر ئەو ناوچەیەی وێستەگەکەی تێدا دامەزراوە، لە نزیک یەکێک لە پاوەر بلۆکەکان کە ریاکتۆری ئەتۆمی تێدایە، دەشڵێت، مەترسی دزەکردنی هایدرۆجین، تیشكدانەوە و ئاگرکەوتنەوەکە زۆرە.
لەبەرامبەریشدا، ئەمڕۆش مۆسکۆ هێزەکانی ئۆکرانیای بە ئامانجگرتنی ئەو وێستگە ئەتۆمییە تۆمەتبار کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رووسیا له سهرهتای ئۆپەراسیۆنەکەیانەوە، وێستگەی ئهتۆمی زاپۆریژیایان له باشووری ئۆکرانیادا کۆنترۆڵکردووە.