دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان داواكاری ئاڕاستەی حەلبوسی دەكرێت

هەرێم نیوز 

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن كەدانیشنێكی نائاسای  سازبكات بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق .

بورهان مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیستی ناو و واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان كردو تیایدا داوایكردوە، بەپێی حكومەكانی مادەی 64 لە دەستوری عیراق بڕگەی یەكەم كە تیایدا هاتوە، ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی لەسەر داواكاری یەك لەسەر سێی ئەندامان بە رەچاوكردنی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە مادەی 70 دا هاتوە كە ئاماژەی كردوە بە شكستهێنانی ئەنجومەن لە جێبەجێكردنی پابەندییە دەستورییەكان، بۆیە رەزامەندی بدەن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە بەپێی مادەی 58 ی دەستورو دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP