دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

دەوڵەتی یاسا: باشترە پلاسخارت دوربێت لە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراق

هەرێم نیوز 

ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، باشترە پلاسخارت دوربێت لە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراقدا، چونكە عیراقییەكان خۆیان رێگە بە ژێردەستەیی نادەن  

عەباس مالكی ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، ئێمە نازانین لەكۆبونەوەی جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عیراق لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر باسی چی كراوە.

دەشڵێت:" پلاسخارت، هاوسۆزی لایەنێك دەدات بەسەر لایەنێكی سیاسیدا، بۆیە پێویستە  بێلایەن بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا."

ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتشى، باشترە پلاسخارت دوربێت لە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراقدا، چونكە عیراقییەكان خۆیان رێگە بە ژێردەستەیی نادەن لەبەرئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی بە سەروەریی وڵات و كاروباری ناوخۆوە هەیە.

ئەوش لەكاتێكدایە ئەمرۆ شەممە، جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی نەجەفی كردو لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبۆوە، دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا  وتی، گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەنوكەییەكی عیراقەوە كردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP